وردەکاریەکانی مووچەی هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە بووجەی 2017ی ئێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i267862-وردەکاریەکانی_مووچەی_هێزی_پێشمەرگەی_هەرێمی_کوردستانی_ئێراق_لە_بووجەی_2017ی_ئێراق
یەکێک لە نوێنەرانی کوردی پەرلەمانی ئێراق ڕایگەیاند کە بۆ یەکەمجار لە بووجەی ئێراق نوێنەرانی کوردی توانیویانە دانی مووچەی هێزی پێشمەرگە وەک بەشێک لە هێزەکانی بەرگری ئێراق لە یاسای بووجەی ئەو وڵاتە دابنێن .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 06, 2016 15:01 Asia/Tehran
  • وردەکاریەکانی  مووچەی   هێزی پێشمەرگەی  هەرێمی کوردستانی   ئێراق  لە بووجەی  2017ی  ئێراق

یەکێک لە نوێنەرانی کوردی پەرلەمانی ئێراق ڕایگەیاند کە بۆ یەکەمجار لە بووجەی ئێراق نوێنەرانی کوردی توانیویانە دانی مووچەی هێزی پێشمەرگە وەک بەشێک لە هێزەکانی بەرگری ئێراق لە یاسای بووجەی ئەو وڵاتە دابنێن .

بە  گوێرەی  ڕاپۆڕتی   کورد پرێس   مەسعوود  حەیدەر   نوێنەری  بزووتنەوەی   گۆڕان  لە پەرلەمانی  ئێراق   ڕایگەیاند   کە نوێنەرانی  کورد  دوای چەندین   کاتژمێر  وتووێژ  توانیان    مادەی  8  بڕگەی   5   یاسای   بووجەی  2017   سەبارەت  بە   بووجەی   هێزی  پێشمەرگەی  هەرێمی  کوردستانی   ئێراق پەسەن  بکەن . 

  بە پێی     وتەی   مەسعوود  حەیدەر  و بە    گوێرەی   ئەو    بڕگە  یاساییە   هێزی  پشمەرگە   بەشێک   لە  هێزەکانی  بەرگریکاری  ئێراق  دێتە  ئەژمار  و  بووجەی   ئەو  هێزانە    لە  بووجەی   هێزە  زەوینیەکانی  ئەرتەشی  ئێراق  دابین  دەکرێت     و دەوڵەتی    هەرێمی  کوردستانی  ئێراق  بۆ  وەرگرتنی  بووجەی  پێشمەرگە  لە  دەوڵەتی  ناوەندی  ئێراق  خاوەنی  دەسەڵاتداریەتی  یاسایی  بووە .

  ناوبراو  وەبیریشی  هێنایەوە   کە  دەوڵەتی  هەرێم   بۆ  وەرگرتنی  17  لە سەدی  بووجەی   هێزی  زەوینی  ئەرتەشی   ئێراق  بۆ  هێزی  پێشمەرگە  و  یان  داخوازی  بووجە   بە پێی  ژومار ی  هێزی  پێشمەرگ  ئازادە .