چوونەسەری ژماری گۆڕە بەکۆمەڵەکان لە شنگال
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i267985-چوونەسەری_ژماری_گۆڕە_بەکۆمەڵەکان_لە_شنگال
بە دۆزرانەوەی دوو گۆڕی بەکۆمەڵی دیکە لە شنگال، ژماری گۆڕە بەکۆمەڵەکانی کوردانی ئێزدی لەو ناوچەیە گەیشتووەتە ٣٢ گۆڕ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 07, 2016 09:28 Asia/Tehran
  • چوونەسەری ژماری گۆڕە بەکۆمەڵەکان لە شنگال

بە دۆزرانەوەی دوو گۆڕی بەکۆمەڵی دیکە لە شنگال، ژماری گۆڕە بەکۆمەڵەکانی کوردانی ئێزدی لەو ناوچەیە گەیشتووەتە ٣٢ گۆڕ.

بەپێی ڕاپۆری کوردپرێس بەگێڕانەوە لە کەناڵی کوردستان٢٤، کوردە ئێزدییەکانی دانیشتووی شنگال پاش پەلاماری داعش بۆسەر ئەو ناوچەیە ، بەرەوڕووی تاوانکاری و ڕەگەزکوژیی بەرفراوان لەلایەن ئەو گرووپە ڕەشەکوژە بووەو داعش لەو ناوچەیە دەستی دایە قەڵاچۆی بەرفراوان و بەکۆیلەگرتنی هەزاران کەس لەوان.

هاوکات لەگەڵ ڕزگارکرانی شنگال لەدەست داعش، ژمارێکی زۆر لە گۆڕەبەکۆمەڵەکان  کە داعش، کوردانی ئێزدی پاش قەڵاچۆکردنیان تێیاندا ناشتوە، دۆزرایەوە.

بە بەدواداگەڕانی گرووپە جۆربەجۆرەکان لەو ناوچەیە، تائێستا سی گۆڕ لە شنگال دۆزراوەتەوەو بە دۆزرانەوەی دوو گۆڕی بەکۆمەڵی دیکە لەو ناوچەیە، ژماری ئەوان بۆ ٣٢ گۆڕ زیادی کرد.

ئەو گۆڕانە داگری تەرمی کوردانی ئێزدییە کە بەدەست تیرۆریستانی داعشەوە کوژراون.

بەرپرسانی ناوچە واپێش بینی دەکەن کە بەئازادکرانی ناوچەگەلێکی زۆرتری شنگال، ژماری ئەو گۆڕەبەکۆمەڵانە لەداهاتوودا زیاد بکات.

شنگال سەر بە پارێزگای نەینەواو هەڵکەوتوو لەڕۆژاوای هەرێمی کردستان و مەودای١٢٠کیلۆمیتری ڕۆژاوای شاری موسڵ لە سێی ئاگۆستی٢٠١٤ەوە پاش کشانەوەی هێزی پێشمەرگە، بەدەست داعش داگیرکراو لەڕەوتی ئەو پەلامارانە، هەزاران پیاوی ئێزدی کوژران و ژن ومنداڵانیان یەخسیرا کران و ئێستاش زیاتر لە دووهەزار و ٦٠٠ کەس لەوان جارێ لەچنگ داگیرکەرانی داعشی دان.

شنگال لە١٣ی نۆڤمبەری٢٠١٥وە لە ئاکامی هەڵمەتی هێزی پێشمەرگەو بەرگریکارانی شنگال و لقی سەربازی پەکەکەو پارت و لایەنەکانی سەر بەو پارتەو بەپاڵپشتی ئاسمانی فڕۆکە جەنگییەکانی هێزەکانی هاوپەیمانی دژەداعش ڕزگار کرا.