ئێران و هەرێم لەسەر ئاو ڕێککەوتن
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i268414-ئێران_و_هەرێم_لەسەر_ئاو_ڕێککەوتن
ئێران و هەرێمی کوردستانی ئێراق لەبارەی گلدانەوەی ئاوی ئەو ڕوبارانەی لەئێران دەڕژێنە خاکی هەرێم، ڕێککەوتن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 09, 2016 17:02 Asia/Tehran
  • ئێران و هەرێم لەسەر ئاو ڕێککەوتن

ئێران و هەرێمی کوردستانی ئێراق لەبارەی گلدانەوەی ئاوی ئەو ڕوبارانەی لەئێران دەڕژێنە خاکی هەرێم، ڕێککەوتن.

بە پێی هەواڵی کوردپرێس بە گێڕانەوەی شارپرێس، حسێن سەفاهی بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵی ئێران و عەبدولستار مەجید وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم  کۆبوونەە.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، عەبدولستار مەجید ڕایگەیاند، "لە کۆبونەوەکەدا باسی ئەو ڕێکەوتنەی نێوان هەرێم و ئێران کرا کە لەساڵی ٢٠١٥دا واژۆکراو لە١٩خاڵ پێکهاتوە، چونکە بەشێک لە خاڵەکانی جێبەجێنەکراون، بۆیە بڕیارە لە داهاتودا کار بۆ جێبەجێکردنی ئەوانەش بکەین".

 لەبارەی گلدانەوەی ئاوی ئەو ڕوبارانەی لەئێران دەڕژێنە خاکی هەرێم وتیشی: "لەبارەی دروستکردنی بەنداویشەوە نیگەرانی خۆمان پێ ڕاگەیاندن و پێمان وتن پابەندی ڕێکەوتنی وڵاتانی جیهان بن لەبارەی پاراستنی سەرچاوەکانی ئاو". 

حسێن سەفاهی بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵی ئێرانیش لەو کۆنگرەدا ڕایگەیاند: "حکومەتی ئێران هەڵسەنگاندن بۆ ڕەوشی بازرگانی لەبازاڕەکانی هەرێم لەبواری کشتوکاڵی دەکات، چونکە ئامانجمانە بازرگانی نێوان هەرێم و ئێران گەشە پێ بدەین".

 وتیشی: "پلانمان هەیە لەماوەی شەش ساڵدا سیستمی بانکی لەبازاڕەکانی هەرێم گەشە پێبدەن بۆ گەشەسەندنی بازرگانی، بەجۆرێک بازرگانانی ئێران بەلەبەرچاوگرتنی ڕەوشی دارایی هەرێم بتوانن کاڵاکانیان بەقەرز بە بازرگانانی هەرێم بدەن".