دوو تەقینەوە لە کەمپی گرووپێکی چەکداری نەیاری ئێران لە هەرێمی کوردستانی ئێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i270652-دوو_تەقینەوە_لە_کەمپی_گرووپێکی_چەکداری_نەیاری_ئێران_لە_هەرێمی_کوردستانی_ئێراق
دوو تەقینەوە لەبەردەم دە فتە ری سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان (حدک) لە گرووپە نەیارەکانی ئێران لە دەوروبەری شاری کۆیەی هەرێمی کوردستان ژمارێک کوژراوو برینداری لێکەوتەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 21, 2016 16:09 Asia/Tehran
  • دوو تەقینەوە لە کەمپی گرووپێکی چەکداری نەیاری ئێران لە هەرێمی کوردستانی ئێراق

دوو تەقینەوە لەبەردەم دە فتە ری سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان (حدک) لە گرووپە نەیارەکانی ئێران لە دەوروبەری شاری کۆیەی هەرێمی کوردستان ژمارێک کوژراوو برینداری لێکەوتەوە .

بە پێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە کەناڵەکانی هەرێمی کوردستان، شەوی سێ شەممە(٣٠ی سەرماوەز) دوو تەقینەوە لەبەردەم نووسینگەی  سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە گرووپە نەیارەکانی ئێرانی لە ناوچەی کۆیەی پارێزگای هەولێری کوردستان ڕووی دا.

لەو تەقینەوانە دا کە لە دوو شوێنی جیاجیا ڕووی داوە ، حەوت ئەندامی ئەو پارتە کوژران و و ژمارێکیش بریندار بوون.

ڕاپۆرەکان باس لە ڕوودانی ئەو تەقینەوانە لەڕێی بۆمبە  چێندراوەکان دەکا.

هێزی ئاسایش و پۆلیسی هەرێمی کوردستان ، شوێنەکەیان گەمارۆ داوە و هێزە فریاگوزارەکانیش ڕەوانەی ناوچەکە کراون.پۆلیسی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق ڕایگەیاندووە کە ئەو پرسە خەریکە لێکئەدرێتەوە و هەر لەم حالە دا  حکوومەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق  لە بەیاننامەیەک دا جەختیکردووە کە هۆکاری ئەم کردەوەیە ناسدەکات و سزای پێئەدات .