پوتین : لەبارەی پرسی کوردستانەوە، دەست لە کاروباری ناوخۆیی عێراق وەرنادەین.
سەرۆک کۆماری ڕووسیا ڕایگەیاند: پەیوەندیمان لەگەڵ کورد باشە ، بەڵام دەست لە کاروباری ناوخۆیی عێراق وەرنادەین.
بە پێی هەواڵی کوردپرێس ، ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە کۆنگرەیەکی رۆژژنامەڤانی ساڵانەی لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی پرسی کوردستانی عێراقەوە، رایگەیاند، ئێمە قەت دەست لە کاروباری ناوخۆیی عێراق وەرنادەین.
سەرۆک کۆماری رووسیا راشیگەیاند: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ کورد زۆرباشن، رووسیا هەمیشە پەیوەندییەکانی لەگەڵ کورد باش بوونە ، چونکو کورد رابردوویەکی سەخت و دژواری هەیە.
پوتین ستایشی رۆڵی کوردی کرد و بە تایبەت هێزی پێشمەرگەی کوردستانی عێراقی کرد لە شەڕی تیرۆر و رایگەیاند،پێشمەرگەکان هێزێکی قارەمان و کاریگەربوون لە بەرەکانی شەڕدا.
ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری رووسیا جەختیشی کرد: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ گەلی کورد زۆرباشە، رووسیا هەمیشە پەیوەندییەکانی لەگەڵ کورد باش بووە، کورد رابردوویەکی سەخت و دژواری هەیە.
جێگای ئاماژەیە رۆژی هەینی 23-12-2016 ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری رووسیا، کۆنفرانسی رۆژنامەڤانیی ساڵانەى ئەنجام دا کە تێیدا نزیکەی هەزار میدیا و هەزار و 437 رۆژنامەڤان ئامادەی کۆنگرە رۆژنامەڤانییەکە بوون.