پێشوازیی بارزانی لە سەرۆک کۆماری فەڕانسە لە فڕۆکەخانەی هەولێر
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i272818-پێشوازیی_بارزانی_لە_سەرۆک_کۆماری_فەڕانسە_لە_فڕۆکەخانەی_هەولێر
فرانسوا ئۆلەند سەرۆک کۆماری فەڕانسە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، بەفەرمیی لەلایەن مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق، پێشوازی لێکرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 02, 2017 12:37 Asia/Tehran
  • پێشوازیی بارزانی لە سەرۆک کۆماری فەڕانسە لە فڕۆکەخانەی هەولێر

فرانسوا ئۆلەند سەرۆک کۆماری فەڕانسە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، بەفەرمیی لەلایەن مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق، پێشوازی لێکرا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، فرانسوا ئۆلەند سەرۆک کۆماری فەڕانسە ئەمڕۆ دووشەممە(١٣ی بەفرانبار) پاش سەردانی بەغداو وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی فەرمیی حکومەتی ناوەندیی ئێراق لەوان، فوئاد مەعسوم، سەرۆک کۆمار و حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیران، لە سەردانێکی فەرمیدا گەیشتە هەولێر.

ئۆلەند لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بەفەرمی لەلایەن مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێکرا.

سەرۆک کۆماری فەرانسە لە دووهەم سەردانی لە هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سەربازی وسیاسی هەولێر بۆ وێنە، مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێم و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم دیدار دەکات.

شەڕی موسڵ، بارودۆخی مەیدانی شەڕی دژ بە داعش و پەیوەندییەکانی پاریس لەگەڵ هەولێر، لە تەوەرەکانی دیداری ئۆلەند لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان ڕاگەیێندراوە.

بەپێی ڕاپۆری کەناڵەکانی هەرێمی کوردستان، دیدار لەگەڵ ڕاوێژکاران و ڕاهێنەرانی سەربازی فەڕانسە لە هەرێمی کوردستان و سەردانی سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگە لە بەرنامەی سەفەری سەرۆک کۆماری فەرانسە لە هەرێمی کوردستاندا گونجێندراوە.

فەڕانسە، یەکێک لە وڵاتانی ئوروپاییە کە لە پەلاماری داعش بۆسەر ئێراق، یارمەتی سەربازی و لۆجستیکی و مرۆڤ دۆستانەی بەو وڵاتەو هەرێمی کوردستان کردو فرانسوا ئۆلەند وەک یەکێ لە دۆستان و لایەنگرانی کوردەکان لە ئێراق و سوریا دەناسێندرێ.

سەرۆک کۆماری فەرانسە لە دیدارەکانی لە بەغدا و وتووێژ لەگەڵ سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی ئێراق جەختی کرد لەسەر درێژەی داکۆکییەکانی پاریس لەو وڵاتە لەهەمبەر داعش و گرووپە ڕەشەکوژەکان.