عەلی حەمە ساڵح: لەکوردستان دا ھیچ ئیرادەیەکی ببڕ بۆ چێسازی نابینرێ
عەلی حەمە ساڵح له لێدوانێکدا ساڵی 2017 بهساڵێکی قورس وهسف دهکات و دهڵێت: لەکوردستاندا ھیچ ئیرادەیەکی جدی بۆ چاکسازی نابینرێت
بهپێی ههواڵی کوردپرێس بهگێڕانهوه له ماڵپهڕی لڤین پرێس، عەلی حەمە ساڵح، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری لەپەرلەمانی کوردستان، رایگەیاند: پێشبینیکردن بۆ ساڵی 2017 قورسەو دوو دیوی هەیە، کە پێویستە هەردوو دیوەکەی بخوێنرێتەوە، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی ساڵێکی قورسمان لەپێشە، لەبەرئەوەی ھیچ ئیرادەیەکی جدی نابینرێت بۆ چاکسازی لەکوردستاندا.
جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری لەپەرلەمانی کوردستان، دەڵێت: ئەگەر لەم ساڵدا قەرزەکان لەحکوومەتی ھەرێم وەرنەگیرێتەوە و عێراق کێشە بۆ نەوتی کەرکووک دروست نەکات، دەتوانرێت مووچە بەبێ پاشەکەوت دابەشبکرێت، بەپێچەوانەشەوە دۆخی ئابووری زۆر زۆر خراپ دەبێت و مەترسی لەئارادایە.
جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری، ئاماژەی بەوەشکرد، حکوومەتی هەرێم رایگەیاند پابەند نابێت بەیاسای بودجەی ساڵی 2017ی عیراقەوە و لەلایەن لایەنەکانیشەوە هەنگاوی جدی نەبینرا، بۆیە ترسی ئەوەمان هەیە حکوومەتی عیراق خەرجی حاکیمە ببڕێت، ئەوکاتە بەشەخۆراکی هاووڵاتیان لەبەغداوە نایەت و کێشە بۆ کڕینی گەنمی جوتیاران دروست دەبێت، کە ئەمەش مەترسیی دیکەی بەدوادادێ.