کەڵک وەرگرتنی داعش لە ئێزدیەکان وەک قەڵغانی مرۆیی
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i273889-کەڵک_وەرگرتنی_داعش_لە_ئێزدیەکان_وەک_قەڵغانی_مرۆیی
فەرمانداری شاری شەنگاڵ لە پارێزگای نەینەوای ئێراق ڕایگەیاند تێرۆریستانی داعش بە ڕفاندنی ئیزدیەکان بە نیازن لە مووسڵ لەوان وەک قەڵغانی مرۆیی کەڵک وەربگرن .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 08, 2017 08:43 Asia/Tehran
  • کەڵک وەرگرتنی داعش لە ئێزدیەکان وەک قەڵغانی مرۆیی

فەرمانداری شاری شەنگاڵ لە پارێزگای نەینەوای ئێراق ڕایگەیاند تێرۆریستانی داعش بە ڕفاندنی ئیزدیەکان بە نیازن لە مووسڵ لەوان وەک قەڵغانی مرۆیی کەڵک وەربگرن .

  بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی  هەواڵدەریی  سەدا و سیما  " مەحما خەلیل "  فەرمانداری  شاری  شەنگال  لە ڕۆژئاوای  پارێزگای  نەینەوا   لە باکووری  ئێراق   وتی  تاقمی  تێرۆریستی  داعش  ، هەزار و دووسەد کەس  لە  ئیزدیەکانی  ڕفاندووە  و ئەوانی  بۆ ناوەندی  شاری  مووسڵ  راگواستووە.

شاری  شەنگال    ئووتی  2014 دوای  پاشەکشێی  هێزەکانی  پێشمەرگەی  کوردستانی  ئێراق لە لایەن  داعشەوە  داگیر کرا  و هەزاران  ئیزدی  ئێراقی  لە  شەنگال  بە  دەس   تاقمی  تێروریستی  داعش  ڕفێندران . شاری شەنگال  13  نوامبری  2015  لە  پەلاماری  هاوبەشی  هێزەکانی  پێشمەرگە  ، بەرگریکارانی  شەنگال  و لقی  سەربازی  پەکەکە  لە چنگی  داعشەوە  ڕزگار  کرا . 

هەواڵێکی  دیکە  ئەوەیە  کە  عەبدوڕەحمان  ئەلخەزعەلی  " وتەبێژی  مێدیایی  پولیسی  یەکێێتی  ئێراق  شەوی یەکشەمە  ڕایگەیاند  ،  هێزەکانی  پولیس  و لەشکەری نوهەمی  ئێراق  لە  درێژەی  پێشڕەویەکانیان   بەرەو  کەناری  دیجلە  و پردی  چوارەمی  موسڵ  توانیان  بنکەی  ناسراو  بە  موجاهدینی  چیچانی  پاکتاو بکەنەوە .