ڕەخنە وگازەندی یەکیەتی لە سیاسەتە دووفاقیەکانی هەولێر
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i274333-ڕەخنە_وگازەندی_یەکیەتی_لە_سیاسەتە_دووفاقیەکانی_هەولێر
بەرپرسی کاروباری پێوەندیە دەرەوەئیەکانی یەکیەتی نیشتمانی بە ڕەخنە گرتن لە سەفەری ئەم دوائیەی سەرۆک وەزیرانی تورکیا بۆ هەڕێمی کورستان ، وتی: کە کاربەدەستانی تورکیا لە حاڵێکدا کە داعش دەنێرن بۆ شەڕ لەگەڵ کوردەکان، لە هەولێر پێشوازیان لێ دەکرێ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 10, 2017 13:09 Asia/Tehran
  • ڕەخنە وگازەندی یەکیەتی لە سیاسەتە دووفاقیەکانی هەولێر

بەرپرسی کاروباری پێوەندیە دەرەوەئیەکانی یەکیەتی نیشتمانی بە ڕەخنە گرتن لە سەفەری ئەم دوائیەی سەرۆک وەزیرانی تورکیا بۆ هەڕێمی کورستان ، وتی: کە کاربەدەستانی تورکیا لە حاڵێکدا کە داعش دەنێرن بۆ شەڕ لەگەڵ کوردەکان، لە هەولێر پێشوازیان لێ دەکرێ.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس بە گیڕانەوە لە شارپرێس ، شانازئیبراهیم ئەحمەد بە بڵاوکردنەوەی بابەتێک ، حکومەتی هەڕێمی کوردستان وبەتایبەت مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێم ڕیبەری پارتی دێموکراتی بە هۆی سەفەری بن عەلی ئیلدریم سەرۆک وەزیرانی تورکیا بۆ هەرێم وپێشوازی لەو بە توندی دایە بەر ڕەخنە وگازەندە .

ناوبراو لەم بابەتە دا هێناویەتی : جێگای سەرسوڕمانە کە ئەوان گشت کوردە چالاک وغەیرە چالاکەکان قەڵاچوو دەکەن و لیرە دا مافورەیس قاڵی سوریان بۆ رادەخەن ، ئەوان کوردەکان بە تورکی کێویی و ترۆریست دەزانن ولیرەدا ڕێزیان لیی دەگیردرێت. خۆشکی هاوسەری مام جەلال سکرتێری گشتیی یەکیەتی ، لەدرێژەدا دەبێژێت: سەدان شارەدار وسەرۆک حێزبەکان ونوێنەرانی کوردی تورکیا و هەروەها نوسەران وهونەرمەندان و بەساڵا چووان وگەنجانی کوردی ئەم وڵاتە ، لە گوشەی زیندانەکان یەخسیر کراون ولێرە لە کاربەدەستانی تورک ڕێز دەگیردرێت

ئەمە لەحاڵیکدایە کە ئیلدریم ڕۆژی شەممە دوای دیدار لەگەڵ کاربەدەستانی بەغدا چووەتە ناو هەرێمی کوردستانەوەو لەلایەن نێچێروان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێم پێشوازی لێ کرا.