سێ حزبه ئیسلامییه‌که‌ی هەرێمی کوردستانی عێراق یه‌ک ده‌گرن
سێ حزبه ئیسلامییهکهى هەرێمی کوردستان که پێک هاتوون له یه‌کگرتووى ئیسلامى و کۆمه‌ڵى ئیسلامى و بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى، بڕیارى پێکهێنانى لیژنه‌یه‌کى هاوبه‌شیان دا ، له ئێسته‌شدا سه‌رجه‌م بڕیاره‌کانى ئه‌م سێ حزبه له‌لایه‌نه ئه‌م لیژنه‌یه بڕیارى له‌سه‌ر ده‌درێت.
ئه‌مڕۆ سێ شه‌م کامیل مه‌حموود گوته‌بێژى بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامیى کوردستان به ماڵپەڕی "وشه"ى ڕاگه‌یاند، لیژنه‌یه‌کى 15 که‌سیمان پێک هێناوه بۆ سه‌ره‌تاى نزیکبوونه‌وه‌ى سێ حزبه ئیسلامییهکهى هه‌رێمى کوردستان.
گوته‌بێژى بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامیى کوردستان ده‌ڵێت، ئه‌م لیژنه‌یه سه‌رپه‌رشتى په‌روه‌رده و ده‌زگه میدیاکانى هه‌رسێ حزبه‌که ده‌کات له قۆناغى سه‌ره‌تادایه دواتر به‌رفراوان ده‌کرێت، هه‌روه‌ها هه‌رسێ حزب پابه‌ندى بڕیارى ئه‌م لیژنه‌یه‌ن هه‌ر بڕیارێکیش بدرێت بڕیارى هه‌رسێ حزبه.
کامیل مه‌حموود ئاشکراى ده‌کات، هه‌رسێ سه‌رۆک حزب ئه‌ندامن له لیژنه‌که و چه‌ند که‌سێکى تر‌ى ده‌ره‌وه‌ى حزبه‌کانیش تیایدا ئه‌ندامن، ناومان ناوه" لیژنه‌ى کارى هاوبه‌شى ئیسلامى".
سێ پارته ئیسلامییه‌که‌ی باشوری کوردستان له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی هاریکاری ئیسلامی لیژنه‌یه‌کی 15 که‌سی پێک ده‌هێنن و ئێسته سه‌رقاڵی پێڕه‌و و پرۆگرامن و له ڕۆژانی داهاتوودا کۆ ده‌بنه‌وه، هه‌روه‌ها له ڕووی بانگه‌واز و سیاسه‌ته‌وه کاری هاوبه‌ش و پێکه‌وه‌یی زیاتریان هه‌بێت له نێوان حزبه ئیسلامییه‌کان.