پارتی و یەکیەتی سبەی چوارشەممە کۆدەبنەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i274405-پارتی_و_یەکیەتی_سبەی_چوارشەممە_کۆدەبنەوە
بڕیاره‌ پێشنیوه‌ڕۆی سبه‌ینێ 11-1-2017 وه‌فدی یه‌کێتی و پارتی له‌هه‌ولێر کۆببنه‌وه‌.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 10, 2017 15:26 Asia/Tehran
  • پارتی و یەکیەتی سبەی چوارشەممە کۆدەبنەوە

بڕیاره‌ پێشنیوه‌ڕۆی سبه‌ینێ 11-1-2017 وه‌فدی یه‌کێتی و پارتی له‌هه‌ولێر کۆببنه‌وه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ رزگار عه‌لی ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: بڕیاره‌ سبه‌ینێ وه‌فدی یه‌کێتی و پارتی له‌هه‌ولێر کۆببنه‌وه‌و کۆبوونه‌وه‌که‌ش ته‌واوکه‌ر کۆبوونه‌وه‌ی یه‌که‌م ده‌بێت، که‌له‌ رابردوودا پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ سیاسییه‌کان سه‌ردانی لایه‌نه‌کانی کردبوو.

وتیشی: وه‌فدی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌ لایه‌ن مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌ستی کارگێڕی مه‌کته‌بی سیاسییه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی ده‌کرێت .

له‌ماوه‌ی رابردوودا پارتی دیموکراتی کورستان بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ سیاسییه‌کان له‌رێگه‌ی وه‌فدێکه‌و سه‌ردانه‌ی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کانی کردو له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا بڕیاره‌ سبه‌ینێ خولی دووه‌می کۆبوونه‌وه‌کانی پارتی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کان به‌کۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌کێتی ده‌ستپێبکات.