ئامادەبوونی کەسایەتییەکانی کوردی ئێراقی لە کۆنسولخانەی ئێران لە هەولێر
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i274492-ئامادەبوونی_کەسایەتییەکانی_کوردی_ئێراقی_لە_کۆنسولخانەی_ئێران_لە_هەولێر
پاش کۆچی دوایی سەرۆکی کۆگەی دیاریکرانی بەرژەوەندیی نیزامی ئێران، کەسایەتییە کوردەکان بەئامادەبوون لە کۆنسولخانەی ئێران لە هەولێر، هاوخەمیی خۆیان لەگەڵ گەل و حکومەتی ئێران ڕاگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 11, 2017 06:52 Asia/Tehran
  • ئامادەبوونی کەسایەتییەکانی کوردی ئێراقی لە کۆنسولخانەی ئێران لە هەولێر

پاش کۆچی دوایی سەرۆکی کۆگەی دیاریکرانی بەرژەوەندیی نیزامی ئێران، کەسایەتییە کوردەکان بەئامادەبوون لە کۆنسولخانەی ئێران لە هەولێر، هاوخەمیی خۆیان لەگەڵ گەل و حکومەتی ئێران ڕاگەیاند.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، دەیان کەسایەتی دینی لە سەندیکای زانایانی دینی ئیسلام، بلیمەتانی فەرهەنگی و فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی خۆجێیی ناوجەی کوردستانی ئێراق رۆژی سێ شەممە بەئامادەبوون لە کۆنسولخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر ، پەیامەکانیان لە دەفتەری یادکردنەوەی خوالێخۆشبوو ئایەتوڵا هاشمی ڕەفسەنجانی تۆمار کرد.

فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەب سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق، سەعدی ئەحمەد پیرە بەرپرسی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی ئێراق و نەوزاد هادی پارێزگای هەولێر، لە وێنەی ئامادەبووان لە کۆنسولخانەی ئێران لەهەولێر بوون.

کۆنسولخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەهەولێر دەفتەرێکی یادکردنەوەی بە بۆنەی کۆچی دوایی سەرۆکی کۆگەی گشتیی دیاریکرانی بەرژەوەندیی نیزام لە ڕۆژانی سێ شەممەو چوارشەممە داناوەو ئاڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران لەو کۆنسولخانەیە، بە نیوەیی هەڵکراوە.

ئایەتوڵا ئەکبەر هاشمی ڕەفسەنجانی سەرۆکی کۆگەی دیاریکرانی بەرژەوەندیی نیزام و لە پێشەنگانی شۆڕشی ئیسلامی شەوی یەکشەممە بەهۆی جڵتەی دڵ، ماڵئاوایی لە ژیان کرد.