ژاپۆن کونسوڵخانه‌ى له هه‌ولێر کرده وه
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستانی عێراق له هاوینه‌هه‌وارى پیرمام پێشوازى کرد له کێنتار سونۆرا وه‌زیرى ده‌وڵه‌ت بۆ کاروبارى ده‌ره‌وه‌ى ژاپۆن و شاندێکى یاوه‌رى.
شه‌وى ڕابردوو کێنتار سونۆرا وه‌زیرى ده‌وڵه‌ت بۆ کارووبارى ده‌ره‌وه‌ى ژاپۆن له‌گه‌ڵ شاندێکى یاوه‌رى گه‌یشتنه هه‌رێمى کوردستان و به‌پێى به رنامهى سه‌ردانه‌که‌شیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى هه‌رێمى کوردستان کۆبوونه‌وه و هه‌ر ئه‌مڕۆش کونسوڵخانه‌ى ژاپۆن له هه‌ولێر کرایه‌وه.
به‌پێى هه‌واڵێکى ماڵپه‌رى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌م، مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له هاوینه‌هه‌وارى پیرمام له‌گه‌ڵ کێنتار سونۆرا وه‌زیرى ده‌وڵه‌ت بۆ کاروبارى ده‌ره‌وه‌ى ژاپۆن و شاندێکى یاوه‌رى کۆبۆوه.
به‌پێى هه‌واڵه‌که، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان ده‌ستخۆشى و پیرۆزبایى کردنه‌وه‌ى کونسوڵخانه‌ى ژاپۆنى له‌هه‌ولێر ئاراسته‌ى وه‌زیرى ده‌وڵه‌ت بۆ کاروبارى ده‌ره‌وه‌ى ژاپۆن و شاندى یاوه‌رى کرد و کردنه‌وه‌ى کونسوڵخانه‌که‌ى به هه‌نگاوێکى باش دانا بۆ بۆ فراوانکردنى پێوه‌ندییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان و ژاپۆن.
له‌به‌شێکى تر‌ى دیداره‌که‌دا سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان ئاماژه‌ى به‌سه‌رکه‌وتنه‌کانى هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان کرد به‌رامبه‌ر به چه‌کدارانى تیرۆرستى داعش و گوتى، پێشمه‌رگه توانى مه‌ترسیدارترین و دڕه‌نده‌ترین رێکخراوى تیرۆرستى و دوژمنى مرۆڤایه‌تى تێکبشکێنێت که هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر هه‌موو جیهان.
لاى خۆشیه‌وه وه‌زیرى ده‌وڵه‌ت بۆ کاروبارى ده‌ره‌وه‌ى ژاپۆن ڕایگه‌یاند، وڵاته‌که‌ى ده‌وێت پێوه‌ندییه‌کانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان په‌ره‌پێبدات.
زیاتى گوتى، هاوکارى هه‌رێمى کوردستان ده‌که‌ن له ڕووى پوچه‌ڵکردنه‌وه‌ى ته‌قه‌مه‌نییه‌کان و پاشماوه‌ى شه‌ڕ و په‌ره‌پێدانى ئابوورى و پیشه‌سازى و ته‌ندروستى.