یەکێتی سێ پێشنیاز بۆ سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی عێراق دەداتە پارتی
پاش کۆبوونهوهی دوو شاندی پارتی دیموکرات و یهکێتی نیشتیمانیی کوردستانی عێراق، یهکێتی سێ پێشنیار سهبارهت به سهرۆکایهتیی ههرێم، سهرۆکایهتیی پارلهمان و سیستەمی بەڕێوەبردنی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان دهداته پارتی.
بهپێی ههواڵی کوردپرێس بهگێڕانهوه له تهلهڤزیۆنی رووداو، یەکێتی لەگەڵ خۆی پرۆژەیەکی بۆ پارتی هێنابوو، لە ناوەڕۆکەکەیدا پیشنیاری کردووە، پۆستی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانی عێراق لای پارتی بمێنێتەوە یان دەستەیەک بۆ سەرۆکایەتی هەرێم دابنرێت ئەگینا کەسێکی بێ لایەن بە پێی رێککەوتنی هەموو لایەنەکان ببێتە سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق.
بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمانیش یەکێتی پێشنیازی کردووە سەرۆکایەتییەکی نوێ بۆ پەرلەمان هەڵبژێردرێت، هەروەها گۆرانکاری لە سیستەمی بەڕێوەبردنی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بکرێت.
پاش کۆبوونەوەکە یەکێتی و پارتی بەیانێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوەو پێکەوە دەڵێن، بۆ چارەسەریی قەیرانی دارایی، پاڵپشت و هاوکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەبین.
شاندی پارتی و یەکێتی دەشڵێن گفتوگۆیان لەبارەی دانانی رێوشوێنی گونجاو بۆ چارەسەرکردنی کێشە بنەڕەتییەکانی هەرێمی کوردستان کردووه، بە تایبەتی لەمەڕ کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان.
پارتی یەکەم پرۆژەی بۆ دۆزینەوەی میکانیزمێک بۆ جێبەجێکردنی ناوەڕۆکی پەیامەکەی بارزانی وەرگرتووەو چاوەڕێیە لایەنەکانی دیکەش پرۆژەیان هەبێت بۆ ئەوەی وەک ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی وتوویەتی "پرۆژەی هەمووان لەیەک بدرێت و کۆتاییەکەی ئەوە بێت ههرێمی کوردستان لەو قەیرانە سیاسییە رزگاری ببێ".
لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و پارتیدا لە هەولێر بڕیار درا کۆمیتەیەکی هاوبەش پێکبهێنرێ کە نوێنەرایەتیی لایەنە سیاسیەکان و پێکهاتە نەتەوەییەکان لە خۆبگرێت و هەردووک لا دووپاتیدەکەنەوە پاڵپشت و هاوکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەبن بۆ چارەسەریی قەیرانی ئابووری.