درێژەی خۆپیشاندانی مامۆستایانی سلێمانی لە مەڕ نارەزایەتی بە نەدانیی مزومووچە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i275209-درێژەی_خۆپیشاندانی_مامۆستایانی_سلێمانی_لە_مەڕ_نارەزایەتی_بە_نەدانیی_مزومووچە
مامۆستایانی سلێمانی لە هەرێمی کوردستانی ئێراق بۆ چەندەمین جار لە ماوەی مانگەکانی ڕابردوو ، ئەمڕۆیش بۆ دەربرینی ناڕەزایەتی لە حاند نەدانی مووچ و حەقدەستیان هاتنە سەر شەقامەکان وبەرامبەر نووسینگەی پارتی دێمۆکرات کۆبوونەوەیان ساز دا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 14, 2017 17:39 Asia/Tehran
  •  درێژەی خۆپیشاندانی مامۆستایانی سلێمانی لە مەڕ نارەزایەتی بە نەدانیی مزومووچە

مامۆستایانی سلێمانی لە هەرێمی کوردستانی ئێراق بۆ چەندەمین جار لە ماوەی مانگەکانی ڕابردوو ، ئەمڕۆیش بۆ دەربرینی ناڕەزایەتی لە حاند نەدانی مووچ و حەقدەستیان هاتنە سەر شەقامەکان وبەرامبەر نووسینگەی پارتی دێمۆکرات کۆبوونەوەیان ساز دا .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی کورد پرێس ، ئەمڕۆ مامۆستایانی سلێمانی  بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین لە حاند نەدرانیی مووچەو حەقدەستیان لە لایەن دەوڵەت ، دەستیان داوە بە خۆپیشاندان .

  ئەم خۆپیشاندانە لە چەند مانگی رابردوو لە پارێزگاکانیی سلیمانی و حەلەبجە درێژەی بووە و بە هۆی مانگرتنی مامۆستایان ، ساڵی خۆێندنەوەی فێرگەکانیی ئەم دوو ستانه  بە دواکەوتنیی چوار مانگە دەسپێکراوە . بە گوێرەی ڕاپۆرتی میدیاکانیی هەرێم ، مامۆستایانی ناڕازی کە لە خۆپیشاندانەکانیی پێشوویان دا بەرامبەر نووسینگەی پەرلەمانی ئێراق لە سلێمانی ، باڵاخانەی فێرکاری وڕاهێنان ، فەرمانداری ، ئۆستانداری و نووسینگەی پارتەکانی یەکێتی  بزوتنەوەی گۆڕان و یەکگرتووی ئیسلامی کۆبوونەوە ، لە خۆپیشاندانیی ئەمڕۆیان بەرامبەر نووسینگەی پارتی لە سلێمانی کۆبوونەوە و خوازیاری وەرگرتنیی مووچەو حەقدەستی دوا کەوتوویان بوون . هەر لەم حالە عەتا شیخ حەسەن وتە بێژی مەکتەب سیاسیی پارتی لە سلێمانی نیگەرانی خۆی لەم کردەوەی خۆپیشاندەران   دەربڕیوە و وەک کردەوەیەکی لەپێشدا گەڵاڵە بۆ کراو ، لە لایەن پارتێکی تایبەت بۆ نانەوەی ئالۆزی و پەلامار بۆ سەر نووسینگەکانی ئەو پارتە لە قەلەم داوە .