پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق خوازیاری چوونەدەری پەکەکە لە شەنگال بوو
ڕێبەرانی پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق جەختیان کرد لە سەر ئەوەی کە شەنگال بەشێک لە خاکی هەرێمە و پەکەکە دەبێ لەم شارە پاشگەز ببێتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا؛ "مەحموود محەممەد" وتەبێژی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق لە کۆتایی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ڕێبەرانی ئەم پارتە وتی: شار و ناوچەی شەنگال بەشێک لە هەرێمی کوردستان دێتە ئەژمار و دەبێ بە پێی یاسا و ڕێساکانی ئەم هەرێمە کاروباری بەڕێوە بچێ.
کەوایە پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (پەکەکە) دەبێ بگەڕێتەوە بۆ ناوچەکانی بن ڕکێفی خۆی.
ناوبراو وتیشی: ئێمە سپاسی هەموو ئەو لایەنانەی دەکەین کە لە شەڕی دژ بە داعشدا یارمەتیی ئێمەیان دا بەڵام ئەوە بەو مانایە نییە کە ئەو هێزە یارمەتیدەرانە ئیتر نەگەڕێنەوە بۆ ناوچە سەرەکییەکانی خۆیان.
ئیستاکە ژمارێک لە هێزەکانی پەکەکە لە شاری شەنگالدان و جگە لە هەرێمی کوردستان کاربەدەستانی تورکیاش خوازیاری چوونەدەری ئەو هێزانەن و بەردەوام جەختیان کردووە لە سەر پێویستیی وەدەرنرانی هێزەکانی پەکەکە لە شەنگال.
پەکەکە ساڵەهای ساڵە کە لە چیای قەندیل لە باکووری ئێراقدا بنکە و هێزی خۆی سەقامگیر کردووە.
"مەحموود محەممەد" سەبارەت بە هەوڵەکانی دوو پارتی دیموکرات و یەکێتیی نیشتمانی لە هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەر کردنی کێشە و گرفتی ناوخۆیی لە هەرێمیش وتی: بڕیارە کۆبوونەوەکانی نێوان دوو پارتی سەرەکی بەردەوام بێ و کۆبوونەوەیەکی دیکەیش تا چەن ڕۆژی دیکە لە نێوان دوو لایەن بەڕێوە دەچێ.
ئەنجومەرنی ڕێبەرایەتیی پارتی دیموکرات ڕۆژی شەممە یەکەم کۆبوونەوەی خۆی لە ساڵی تازەی زایینی تەرخان دا بە لێکدانەوەی بەرنامە و پلانەکانی بۆ ساڵی تازە، پێوەندییەکانی ئەم پارتە لەگەڵ پارتەکانی دیکە و هەروەها ڕێگاکانی چارەسەر کردنی کێشەی سیاسیی لە هەرێمی کوردستان.