پچڕاندنی مووچەی 8000 هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانی ئێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i275335-پچڕاندنی_مووچەی_8000_هێزی_پێشمەرگەی_هەرێمی_کوردستانی_ئێراق
لە پێناو چاکسازی لە وزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانی ئێراق ، مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە کە بە کردەوە لە شوێنی کار و فەرمانبەریەتیان ئامادە نەبوونە و یان خاوەنی دوو مووچەن لە لایەن ئەو ڕێکخراوەیە دەپچرێت .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 15, 2017 14:36 Asia/Tehran
  • پچڕاندنی  مووچەی 8000 هێزی  پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانی ئێراق

لە پێناو چاکسازی لە وزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانی ئێراق ، مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە کە بە کردەوە لە شوێنی کار و فەرمانبەریەتیان ئامادە نەبوونە و یان خاوەنی دوو مووچەن لە لایەن ئەو ڕێکخراوەیە دەپچرێت .

بە  گوێرەی  ڕاپۆڕتی  کورد پرێس  ، دلێر مستەفا  نایب  سەرۆکی کومیسیونی  هێزەکانی  پێشمەرگە  لە  پەرلەمانی  کوردستان   لە  وتووێژێکدا  لە گەڵ  بنکەی  هەواڵیی  سی  ئێن ئێن  وتی  کە  وەزارەتی  پێشمەرگە   چاکسازی  بنەڕەتی  لەو  وەزارەتخانەیەیان  دەس پێی کردووە  و لەو پێناوەدا  مووچەی  کەسانێک  کە  تەنیا   بە  ڕواڵەت  ناوی  ئەوان  وەک  پێشمەرگە  تومەتبنر  کراوە   بەڵام   بە کردەوە   هیچ  جۆرە  کار و چالاکیەک  ئەنجام  نادەن  دەپچڕدرێت .   ناوبراو وتیشی  کە ژۆماری  ئەو کەسانە  8  هەزار  کەس  مەزەندە  کراوە  و مووچەی  ئەوان   لە لایەن  وەزارەتی  پێشمەرگەوە  دەپچڕدرێت  و لە لایەکی  دیکەوە   موچچەی  500  کەس  لە ئەفسەرانی  پێشمەرگە  کە بە کەڵک وەرگرتن لە   سەرەتیەگەلێکی  تایبەت  خاوەنی  مورەخەسی و ئیجازە گەلی    درێژماوەن  و بە کردەوە لە شوێنی  کار و   فەرمانبەریەتی  خۆیاندا   ئامادە نین  دەپچدرڕێت . دلێر مستەفا  هەروەها  باسی  کرد  لە پچڕاندنی  مووچەی  150  کەس  لە  ئەفسەرانی  پێشمەرگە  کە دوو مووچەی   جیاجیا  لە  دەوڵەتی  ئێراق و وەزارەتی  پێشمەرگە  وەر دەگرن .