مامۆستایانی ناڕازی بایکۆتیان شکاند
ئه‌نجوومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی له بەیاننامەیەکدا شکاندنی بایکۆتیان راگه‌یاند و له پێنج خاڵدا هه‌ڵوێستی فه‌رمیی خۆیان راگه‌یاندووه.
بە پێی هەواڵی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە کوردستان ٢٤، مامۆستایانی ناڕازی کار و چالاکییه‌کانییان بۆ ماوه‌یه‌ک رادەگرن، به‌ڵام به‌رده‌وام ده‌بن له چاودێریکردنی به‌ڵێنه‌کانی حکوومه‌ت بۆ پێداچوونه‌وه به سیسته‌می مووچه و دابینکردنی بڕه پاره‌ی هاندان و رێگریکردن له سزادانی مامۆستایان.
وێڕای ئه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نه‌که خۆپیشاندانی مه‌ده‌نیی مامۆستایان و هه‌ڵوێسته‌کانییان به‌رز ده‌نرخێنێت، هاوکات ئیدانه‌ی هه‌ندێک که‌سایه‌تیی ناو یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستانیش ده‌که‌ن.
له کۆتایی به‌یاننامه‌که‌شدا ئاماژه به‌وه کراوه، تا ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی وه‌رزی نوێی خوێندن، هه‌ڵوێسته‌کانی ئه‌نجوومه‌نه‌که‌یان له رێگه‌ی به‌یاننامه‌ی فه‌رمییه‌وه ده‌بێت و لێدوانی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نه‌که‌ش، وه‌ک له به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه "گوزارشت له راوبۆچوونی تایبه‌تی خۆی ده‌کات".