زانکۆی ئازادی سنه چەند ڕێککەوتنێک لەگەڵ هەرێمی کوردستان واژۆ دەکات
لێژنه‌یه‌کی باڵای زانکۆی ئازادی سنه به سه‌رپه‌رشتیی سه‌رۆکی ئه‌م زانکۆیه له‌گه‌ڵ وه‌زیری خوێندنی باڵای حکوومەتی هه‌رێمی کوردستان دیداری کرد و چەندین زانکۆ و پەیمانگایان بەسەر کردەوە.
به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له په‌یوه‌ندییه گشتییه‌کانی کۆنسولخانەی ئێران له هه‌ولێر، لێژنه‌یه‌کی باڵای زانکۆی ئازادی ئیسلامی سنه به سه‌رپه‌ره‌شتی، دوکتور محمه‌د کیانی، سه‌رۆکی ئه‌م زانکۆیه له‌گه‌ڵ وه‌زیری خوێندنی باڵای هه‌رێمی کوردستان دیداری کرد.
به پێی ڕاپۆرته‌کە، له میانه‌ی ئه‌م دیداره‌دا، لێژنه‌که‌ی زانکۆی ئازادی سنه زانکۆکانی هه‌رێمی کوردستان، وه‌ک زانکۆی سلێمانی، پۆلی ته‌کنیکی سلێمانی، زانکۆی سه‌لاحه‌دین، پۆلی ته‌کنیکی هه‌ولێر، فێرگه‌ی ماد و فێرگه‌ی پایته‌ختی بە سەر کردەوە.
به پێی ئه‌م هه‌واڵه زانکۆی ئازادی سنه، له‌م دیدارانه‌دا چه‌ندین ڕێککه‌وتن نامه‌ی هاوکاری له‌گه‌ڵ زانکۆکانی هه‌رێم به مه‌به‌ستی هاوکاری زیاتر واژۆ کردووه.
شایانی ئاماژه‌یه که له‌م دیدارانه‌دا بڕیار درا که له نێوان پۆلی ته‌کنیکی سلێمانی و زانکۆی ئازادی سنه، کۆلێژێکی هاوبه‌ش بکرێته‌وه و له‌م کۆلێژه‌دا به‌شی پیشه‌یی به هاوکاری مامۆستایانی ئێرانی دابمه‌زریت.
له درێژه‌ی سه‌فه‌ری لێژنه‌که‌ی زانکۆی ئازادی ئیسلامی سنه، ئه‌م لێژنه‌یه له‌گه‌ڵ وه‌زیری خوێندنی باڵای هه‌رێمی کوردستانیش دیداریان کرد.
شایانی باسه که به پێی ڕێککه‌وتن له نێوان وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای ئێران و هه‌رێمی کوردستان، بڕیار وایه که به زوویی لقێک له زانکۆی ئازادی ئیسلامی سنە له هه‌رێم بکرێته‌وه.