مام جەلال بووە سەرۆکی فەخریی رێکخراوی سۆسیال ئینتەرناسیۆنال
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i281718-مام_جەلال_بووە_سەرۆکی_فەخریی_رێکخراوی_سۆسیال_ئینتەرناسیۆنال
سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانیی هه ریمی کوردستانی ئیراق ، کرایە سەرۆکی فەخریی رێکخراوی سۆسیال ئینتەر ناسیۆنال.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 04, 2017 07:34 Asia/Tehran
  • مام جەلال بووە سەرۆکی فەخریی رێکخراوی سۆسیال ئینتەرناسیۆنال

سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانیی هه ریمی کوردستانی ئیراق ، کرایە سەرۆکی فەخریی رێکخراوی سۆسیال ئینتەر ناسیۆنال.

بە پێی  ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر: مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی کارگیڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی  هه ریمی کوردستانی ئیراق  لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک پەیامێکی پیرۆزبایی بۆ مام جەلال داناوە بە بۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆکی فەخری ڕێکخراوەی سۆسیال ئینتەرناسیۆنال.

لەو پەیامەدا نووسراوە: لە (۲۵) هەمین کۆنگرەی سۆسیال ئینتەرناسیونال، کە لە ئێستا بە ئامادەبوونی شاندی یەکێتی لەوڵاتی کۆڵۆمبیا بەڕێوەدەچێت، بڕیاریدا، مام جەلال ببێتە سەرۆکی فەخری رێکخراوەکە.

(۲۵)هەمین کۆنگرەی سۆسیال ئینتەرناسیونال، رۆژی ۲ی ئادار بە بەشداری وەفدی یەکێتی نیشتمانیی  هه ریمی کوردستان‌ی ئیراق  لەشاری کارتاگینای کۆڵۆمبیا دەستی بەکارەکانی کرد.

ڕێکخراوی سۆسیال ئینتەرناسیۆنال لە ساڵی ۱۹۵۱ دامەزراوەو بارەگاکەی لە لەندەن-ی پایتەختی بەریتانیایە. رێکخراوەکە ۱۶۰ ئەندامی لە ۱۰۰ وڵاتی جیهاندا هەیە.