نووسینگه‌ی زانکۆی پزشکی تاران له‌ سلێمانی کرایەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i281724-نووسینگه_ی_زانکۆی_پزشکی_تاران_له_سلێمانی_کرایەوە
له‌ میانه‌ی ڕێوڕه‌سمێکدا نووسینگه‌ی زانکۆی پزشکی تاران به‌ فه‌رمی له‌ شاری سلێمانی و به‌ مه‌به‌ستی کردنه‌وه‌ی لقی زانکۆی پزشکی تاران له‌ سلێمانی ده‌ستی به‌ کار کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 04, 2017 08:23 Asia/Tehran
  • نووسینگه‌ی زانکۆی پزشکی تاران له‌ سلێمانی کرایەوە

له‌ میانه‌ی ڕێوڕه‌سمێکدا نووسینگه‌ی زانکۆی پزشکی تاران به‌ فه‌رمی له‌ شاری سلێمانی و به‌ مه‌به‌ستی کردنه‌وه‌ی لقی زانکۆی پزشکی تاران له‌ سلێمانی ده‌ستی به‌ کار کرد.

به‌ پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر مورتزا عه‌بادی باڵوێزی ئیران له‌ هه‌ولێر   وتی: کردنه‌وه‌ی ئه‌م نووسینگه‌یه‌ له‌ سلێمانی بێ گومان هه‌وڵێکه‌ بۆ کردنه‌وه‌ی لقی ئه‌م زانکۆوە گرنگه‌ له‌ ئێران. 

عه‌بادی باڵوێزی ئێران له‌ هه‌ولێر له‌مباره‌وه‌ ،وتیشی   :هاوکارییه‌کانی نێوان ئێران و هه‌رێمی کوردستان کراوه‌ته‌وه‌ و هه‌وڵ ده‌ده‌ین به‌ زووترین کات لقی زانکۆ پزشکی ئێران له‌ سلێمانی ده‌ست به‌ کار بکات.

 جێگای ئاماژەیە کە زۆربه‌ی پزشکه‌ ناوه‌داره‌کانی ئێران ده‌رچووی زانکۆی پزشکی ئێرانن و ئه‌م زانکۆیه‌ بێجگه‌ له‌ وانه‌ وتنه‌وه‌ی پزشکی، سه‌رجه‌م پشکنینه‌ گرنگه‌کانی که‌رتی ته‌ندروستی له‌ ئێران له‌ ئەستۆیه‌تی و له‌ ئاستی جیهانیدا به‌ یه‌کێک له‌ زانکۆ باشه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین له‌ ڕووی ته‌ندروستیه‌وه‌ ده‌ناسرێت.

ئه‌م نووسینگه‌یه‌ له‌ یه‌که‌م هه‌نگاوی خۆی بابه‌تی ئاڵ و گۆڕ کردنی خوێندکار و مامۆستا له‌ که‌رتی پزشکی له‌ نێران و هه‌رێمی کوردستانیان تاوتوێ ده‌کات.