نیگەرانیی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە تێکهەڵچوونی کوردەکان لە شەنگاڵ
دوابەدوای ناکۆکییەکان لە ناوچەی شەنگاڵ لە نێوان هێزی پێشمەرگە و یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگاڵ، وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند ک سەرۆکایەتی هەرێم لەم ڕووداوانە زۆڕ نیگەرانە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا ئومید سەباح وتیشی : سەرۆکی هەرێم داوای کۆنترۆڵی ڕەوشەکە و پێشگرتن بە پەرەی ناکۆکییەکانی کردووە.
ناوبراو وتیشی : بارزانی پێداگری کردووە کە بەڕێوەبەرایەتی ئەم ناوچەگەلە بە ئەستۆی هەرێمی کوردستانی ئێراقە و کەس مافی دەستێوەردانی ناوخۆیی نییە .
بەیانی ڕۆژی هەینی ژومارێک لە هێزەکانی ناسراو بە لەشکری ڕۆژ کە کوردی سوریان و لەلایەن پارتی و دەوڵەتی تورکیاوە ڕێکخراون لەگەڵ هێزی ناسراو بە یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگاڵ تێکهەڵچوون و ژومارێک لە هێزەکانی دوو لایەنیش کوژران و بریندار بوون .
پارتی ، یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگاڵ سەر بە پەکەکە دەزانێ . پەکەکەش بە دەرکردنی بەیاننامەیەک پێداگری کردووە کە پێشمەرگەی رۆژ لەسەر فەرمانی تورکیا بەنیازی کۆنترۆڵ کردنی سنوورەکانی سوریا لەگەڵ ئێراقن و ئەم ڕووداوانە دەبێ بەشێک لە دەستێوەردانی تورکیا لە هەرێمی کوردستانی ئێراق بزانین.
هاوکات لەگەڵ ئەم ناکۆکیانە سەرچاوەکانی میدیایی سەر بە پارتی رایانگەیاند : هێزی پەیەدە لەشاری قامشلو سەر بە پارێزگەی حەسەکە لە سوریا ژومارێک ئەندامی سەر بە پارتەکانی نیزیک لە مەسعود بارزانیان گرتووە و ڕەوانەی بەندیخانەیان کردوون.