براکوژی کوردی بە فەرمانی ئەردوغان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i281960-براکوژی_کوردی_بە_فەرمانی_ئەردوغان
مەسعود بارزانی ، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق ، تەنیا چەند ڕۆژ دوای سەفەرەکەی بۆ تورکیا ، لە هێزی پێشمەرگەی کورد داوای کرد بڕۆنە نێو شاری شەنگاڵ لە پارێزگەی نەینەوا و کۆنتڕۆڵی ئەو شارە بگرنە دەست خۆیان .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 05, 2017 16:32 Asia/Tehran
  •  براکوژی کوردی بە فەرمانی ئەردوغان

مەسعود بارزانی ، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق ، تەنیا چەند ڕۆژ دوای سەفەرەکەی بۆ تورکیا ، لە هێزی پێشمەرگەی کورد داوای کرد بڕۆنە نێو شاری شەنگاڵ لە پارێزگەی نەینەوا و کۆنتڕۆڵی ئەو شارە بگرنە دەست خۆیان .

 دوای تێکەڵچوونی ڕۆژی هەینی (سێهەمی مارچ ) لە نێوان هێزەکانی "پێشمەرگەی ڕۆژ" لاگرانی بارزانی و هێزەکانیی " یەکینەکانی  بەرخۆدانی شەنگاڵ "  سەر بە  پەکەکە لە ناوچەی " خان سۆر" نزیک ناحیەی " سنونێ" ڕوو لە  سنوورەکانی سوریا ، مەسعود بارازانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق  رۆژی شەممە چوارەمی مارچ ، هێزەکانیی پێشمەرگەی فەرمانبەری ڕۆیشتن بۆ ناوچەی شەنگاڵ کرد .  شەنگاڵ  شاریک لە پارێزگەی نەینەوایە کە کوردە ئێزدیەکان لەو دا نیشتە جێن .  شەنگاڵ لە ناوچەکانیی ناکۆکی لەسەریی دەولەتی ناوەندی ئێراق و حکوومەتی هەرێمە . لە ساڵی ٢٠١٤ کە ڕەشەکوژانیی داعش هەڵیانکووتایە سەر شەنگاڵ ، هێزە کوردەکان  لەم شارە هەڵاتن و شەنگاڵ لە لایەن ڕەشەکوژانیی داعشەوە داگیر کرا  . ترۆریستانی داعشی بە هەڵوەدا کردنیی کوردە ئێزدییەکان و پەنا گرتنیان لە شاخ و چیاکان دا ، کارەساتی ئینسانیان بەدی هێناوە .  هێزەکانی  پەکەکە ی تورکیا بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی  داعش و رزگاری کوردە ئێزدییەکان  چوونەتە نێو شاری شەنگاڵ و بە ڕاهێنانی گەنجانی کورد  یەکینەکانیی بەرخۆدان لە شاری شەنگاڵ یان  پێک هێنا و ئەنجام شارەکەیان لەچنگ ڕەشەکوژان ڕزگار کردەوە ، بەڵام هێزیی پێشمەرگەی  کورد ئەم سەرکەوتنەی بە ناوی خۆی تۆمار کرد . هۆی سەرەکی تێکەڵچوونەکانی ئێستا لە نێوان کوردەکانی بەرگریکاری شەنگاڵ و هێزەکانی سەر بە پارتی دیمۆکراتی کوردستان ، ناکۆکییەکانی کۆنی هێزەکانی پەکەکە و هێزەکانی  پارتی دێمۆکراتی کوردستانی ئێراقە . پەکەکە دوای ئازادی شەنگال  لە چنگ  ترۆریستانی داعش لەو شارە نەچوونە دەر . دەوڵەتی تورکیا  کە پەکەکە وەک گرنگترین هەرەشە دژی خۆی دەزانێت ، لە سەفەرەکەی ئەم بەینەی بارزانی بۆ ئانکارا ، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراقی دنە داوە بۆ پەلامار کردنە سەر پەکەکە . بارزانی یش  تەنیا چەند رۆژ  دوای سەفەرەکەی بۆ تورکیا  ، فەرمانی پەلامار بۆ سەر شەنگاڵی دەرکردووە . لێکۆڵەران لە سەر ئەم باوەرەن  کە پەلامار  بۆ سەر شەنگاڵ  و شەڕی پێشمەرگە  دژی هێزەکانیی بەرگریکاری شەنگاڵ ، " براکوژی کوردی" دێتە ئەژمار .  ئەوەی ئەم لێکدانەوەیە زەقتر دەکاتەوە ، ئەوەیە کە  هێزەکانی پێشمەرگەی " رۆژ" لە باکووری سوریایش  کە پێوەندیی نزیکیان هەیە لەگەڵ  پارتی و دەوڵەتی تورکیا ، بۆ شەڕ دژی یەکینەکانیی کوردی بەرگریکاریی شەنگاڵ  بۆ ئەو شارە بەڕێکراون . دواهاتی دیکەی ئەو شەڕە ئەوەیە کە بواری خۆوەردانی تورکیا لە ئێراق جارێکی تر دابین دەکرێت . تورکیا رۆژی رابردوو ناوچە سنووریەکانی پارێزگای هەولێر لە هەرێمی کوردستانی داوەتە بەر پەلاامری تۆپخانەی خۆی . قوربانیی بوونی کوردە ئێزدییەکان ی شاری شەنگاڵ کە پێش لەوە گیرۆدی ترۆریسمی داعشی بوون ، لە شۆینهاتەکانیی نالەباری دیکەی شەڕی کوردی - کوردی لە شاری شەنگاڵ دەبن .