نامەی سەرۆکی ئەمریکا دونالدترەمپ بۆ بارزانی
دونالد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە لەنامەیەک دا بۆ مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق ، پێداگری کرد لەسەر هاوکاریی ئەم ناوچەیە لەگەڵ ئەمریکا.
بەپێی ڕاپۆرتی ئەلعالەم دونالد ترەمپ لە نامەکەی دا بۆ مەسعوود بارزانی وتیشی : ئەمریکا و هەرێمی کوردستان بەرەوڕووی گرفتی گەورەن کە ئەم گرفتانە بە هاوکاری بەرامبەر چارەسەر دەکرێت .
نامەی ترەمپ بۆ بارزانی لە کاتێک دا نووسراوە کە تاقمێک لە هێزەکانی ئەمریکایی بە بیانووی هاوکاری کردن لە ئۆّراسیۆنی ئازاد کردنی مووسڵی ناوەندی پارێزگەی نەینەوا لەباکووری ئێراق لە هەرێمی کوردستان دان .
زۆرێک لە کاربەدەستانی ئێراقی لەوان نووری مالیکی جێگری سەرۆکی ئەم وڵاتە بە جاران لەسەر ئەمە پێداگری کردووە کە تاقمی تیرۆریستیی داعش لەلایەن ئەمریکییەکانەوە بە دیهاتووە و وتیشی : ئامانجی سەرەکیی واشینگتۆن بۆ ئامادەبوون لە ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی مووسڵ، یارمەتیدان بە تیرۆریستەکانە.
تاقمی تیرۆریستیی داعش ساڵی 2014 بە پێی داکۆکی ماڵی و سەربازی ئەمریکاو هاوپەیمانانی ڕۆژاوایی و عەرەبییەوە لەوان عەرەبستان و تورکیا بە پەلامارکردنە سەر ئێراق بەشگەلێکی بەربڵاو لە ناوچەکانی باکوری و ڕۆژاوایی ئەم وڵاتەیان داگیرکرد و تاوانکاری بێ وێنەیان ئەنجام داوە.
لەوکاتەوە تائێستا هێزەکانی ئێراقی زۆرێک لە ناوچە داگیرکراوەکانیان ئازاد کردووە.