ته‌یار کردنی نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ڵه‌بجه لەلایەن ئێرانەوە
به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، له میانه‌ی چه‌ند ڕۆژی پێشوودا نووسینگه‌ی زانکۆ زانستی پزشکی تاران به ئاماده‌یی به‌رپرسانی ئێرانی و هه‌رێمی کوردستان له شاری سلێمانی به فه‌رمی کرایه‌وه.
سه‌ید مالک هاشمی، ڕاویژکاری فه‌رهه‌نگی باڵوێزخانه‌ی ئیران له سلێمانی له‌مباره‌وه به ئاژانسی مێهر وتی: ئه‌م نووسینگه‌یه له‌سه‌ر داواکاری خودی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای هه‌رێمی کوردستان ده‌ستی به کار کردووه و ئامانجیشی له سه‌ره‌تادا ئاڵ و گۆڕ کردنی خوێندکار و مامۆستا له که‌رتی ته‌ندروستی ده‌بێت، له داهاتووشدا به‌ستێنه‌کان بۆ کردنه‌وه‌ی لقی زانکۆی زانستی پزشکی له هه‌رێم خۆش ده‌کات.
ئه‌و سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه چوونی کۆنفڕانس و کۆڕی زانستی له که‌رتی ته‌ندروستی به هاوکاری ئه‌م نووسینگه‌یه له هه‌رێم وتی: هێشتا به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو پلانه‌کانی ئه‌م نووسینگه‌یه ڕوون نه‌کراوه‌ته‌وه، وه‌ک خۆشتان ده‌زانن زانکۆی زانستی پزشکی ئێران یه‌کێکه له باشترین زانکۆکانی ئێران له که‌رتی ته‌ندروستی و به‌شێکی زۆری سه‌رکه‌وتنه پزشکییه‌کانی ئێران له‌م زانکۆیه‌دا به دی هاتووه و له ڕووی جیهانیشه‌وه پله‌ی زانستی زۆر باشی هه‌یه. که‌واته زۆر ئاساییه که کۆنفڕانس و کۆڕی زانستی له که‌رتی ته‌ندروستی له هه‌رێم به هاوکاری ئه‌م نووسینگه به‌ڕێوه بچێت، به‌ڵام ئاستی ئه‌م هاوکاریانه و چۆنیه‌تی ئه‌م جۆره کۆنفڕانسانه بۆ خودی مامۆستایان و به‌رپرسانی هه‌رێم ده‌گه‌ڕێته‌وه که چیان ده‌وێت و چ پێشنیارێکیان هه‌یه و به پێی داواکاری نیازی خودی هه‌رێم ئه‌م کارانه به‌رنامه‌ی بۆ دادهڕژرێت.