مەلا بەختیار داوای سزادرانی گەندەڵکارانی نەوت دەکات
ئادار 11, 2017 14:38 Asia/Tehran
لێپرسراوی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ڕایگەیاند، چاکسازیی ڕاستەقینە و سزادانی گەندەڵکاران، لەم دۆخە قەیراناوییە دەربازمان دەکات و هیواداریشە گەندەڵکارانی نەوت و خاوەن کۆمپانیاکانی نزیک لە بەرپرسەکان سزا بدرێن.
بهپێی ههواڵی کوردپرێس بهگێڕانهوه له رادیۆ نهوا، مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە نووسینێکدا لەبارەی لادانی سەرۆکی کۆریای باشوورەوە، لەسەر دۆسیەی گەندەڵی هیوای خواستووە، ئەم بڕیارە لە کوردستان هاندەرێک بێت بۆ سزادانی گەندەڵکارانی نەوت و گەورە بازرگان و خاوەن کۆمپانیاکانی نزیک لە بەرپرسەکان، کە بوونەتە هۆکاری برسییەتیی خەڵک و بڕین و کەمکردنەوەی مووچەکانیان.
ئەو بەرپرسەی یەکێتی باسی لەوەشکردووە، تەنها چاکسازیی ڕاستەقینە و سزادانی گەندەڵکاران، لەم دۆخە قەیراناوییە دەربازمان دەکات.
ئەوەش لە کاتێکدایە رۆژی هەینی ١٠ی ئازاری ٢٠١٧ دادگای دەستووریی کۆریای باشوور بڕیاری لەسەر کارلادانی سەرۆکی ئەو وڵاتەی دەرکرد، ئەوەش بە هۆی تێوەگلان لە گەندەڵی و خراپبەکارهێنانی دەسەڵاتەکانی