کۆبوونهوهی بارزانی لەگەڵ شاندی هاوپەیمانیی نیشتمانیی عێراق
کۆبوونەوەی مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندی هاوپەیمانیی نیشتمانیی شیعەکان، لە پیرمام دەستیپێکرد و گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت:" سەرۆک و سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بەجیا لەگەڵ هاوپەیمانی نیشتمانی کۆدەبنەوە".
بەپێی هەواڵی کوردپرێس بە گێرانەوە لە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە ١١ی مارچی 2017، شاندهکهی هاوپهیمانیی شیعهکان گەیشتنە هەولێر و نوێنەرایەتیی سەرجەم حیزبەکانی نێو هاوپەیمانیی نیشتمانی و هەندێک لە حیزبەکانی دەرەوەی هاوپەیمانیی نیشتمانی و سوننەکان دهکات، پێکهاتهی شاندهکه وایه که کەسایەتیی سیاسی، میدیایی و راوێژکار و ئەو کەسانەی کە بڕیار دروستدەکەن لەنێو هاوپەیمانیی نیشتمانی و حکوومەتی عێراقدا، لهخۆ دهگرێت.
د.ئومێد سەباح، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووه، "گفتوگۆ لەسەر ئەوە دەکرێت چۆن لە رێگەی دیالۆگەوە شێوازێکی نوێ دابنرێت بۆ پەیوەندییەکانی کوردستان لەگەڵ عێراقدا.''
وهک گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی داوه "دانیشتنەکە دوو بەش دەبێت، بەشی یەکەمی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشدار دەبێت و لە بەشی دووەمدا سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەگەڵیاندا کۆ دەبێتەوە، مەبەست لەمەش ئەوەیە کە بڕیارەکان تەنها لای سەرکردەکان نەمێنێتەوە، بەڵکو شۆڕ ببێتەوە بۆ لای ئەو کەسانەشی کە بڕیار دروست دەکەن.