سەدی حەفتاوهەشتی ناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەژێر دەستەڵاتی پارتی دایە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i284446-سەدی_حەفتاوهەشتی_ناردەی_نەوتی_هەرێمی_کوردستان_لەژێر_دەستەڵاتی_پارتی_دایە
سەرۆکی لێژنەی وزەو سامانە سروشتیەکانی پەرلەمانی کوردستانی عێراق وتی:سەدی حەفتاوهەشتی ناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەژێر دەستەڵاتی پارتی دیموکرات دایە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 27, 2017 11:51 Asia/Tehran
  • سەدی حەفتاوهەشتی ناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەژێر دەستەڵاتی پارتی دایە

سەرۆکی لێژنەی وزەو سامانە سروشتیەکانی پەرلەمانی کوردستانی عێراق وتی:سەدی حەفتاوهەشتی ناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەژێر دەستەڵاتی پارتی دیموکرات دایە.

بەپێی ڕاپۆرتی کوردپرێس،سەرۆکی لێژنەی وزەو  سامانە سروشتییەکانی پەرلەمانی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند: سەدی حەفتاوهەشتی ئەو نەوتەی کە لە ڕێگای هێڵی بۆریی نەوتەوە لە هەرێمی کوردستانەوە دەنێردرێت، لەژێر دەستەڵاتی پارتی دیموکرات دایەو یەکێتی تەنیا بەسەر سەدی بیست و دووی دا زاڵە.

بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، شێرکۆجەودەت سەرۆکی لێژنەی وزەو  سامانە سروشتیەکانی پەرلەمانی کوردستانی عێراق لە دیمانەیەکی تەلەفزیۆنی دا لەگەڵ کەناڵی ئێن ئاڕ تی سەبارەت بە ناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان وتی: پشکی پارتی لە ناردەی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە  سەدی حەفتاوهەشت و پشکی یەکێتیش سەدی بیست و دوویە.

ناوبراو وتیشی: لە تێکڕای ئەو نەوتەی کە لە ڕێگای هەرێمی کوردستانەوە دەنێردرێت، سەدی سی و هەشتی هی هەولێرو دهۆکەو لە سەدا چلیشی لە  ناوچەی کەرکوکە هەڵدەگیرێت کە لەژێر دەستەڵاتی پارتی دایە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە سەدی پەنجاونۆی بەرهەمهێنان و دابین کرانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان لە کۆنترۆڵی پارتی دایەو سەدی چل و یەکیشی لەژێر دەستەڵاتی یەکێتییە.

سەرۆکی لێژنەی وزەو  سامانە سروشتیەکانی پەرلەمانی کوردستانی عێراق تیشکی خستە سەر ئەم بابەتەش کە سەدی نەوەدی تێکڕای گازی سروشتیی هەرێمی کوردستان لەژێر دەستەڵاتی یەکێتی دایەو پارتی تەنیا بەسەر سەدی دەی دا زاڵە.