ئەنجومەنی کەرکووک گەڵاڵەی پەیوەس بوون بە هەرێمی کوردستانی ئێراقی پەسەن کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i285322-ئەنجومەنی_کەرکووک_گەڵاڵەی_پەیوەس_بوون_بە_هەرێمی_کوردستانی_ئێراقی_پەسەن_کرد
ئەنجومەنی پارێزگاریی کەرکووک لە دوایین پەسەن کراوی هەراسازکەری خۆی ئەمڕۆ سێشەم گەڵاڵەی پەیوەس بوونی پارێزگەکەی بە هەرێمی کوردستانی ئێراقەوەی پەسەند کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 04, 2017 10:33 Asia/Tehran
  • ئەنجومەنی کەرکووک گەڵاڵەی پەیوەس بوون بە هەرێمی کوردستانی ئێراقی پەسەن کرد

ئەنجومەنی پارێزگاریی کەرکووک لە دوایین پەسەن کراوی هەراسازکەری خۆی ئەمڕۆ سێشەم گەڵاڵەی پەیوەس بوونی پارێزگەکەی بە هەرێمی کوردستانی ئێراقەوەی پەسەند کرد .

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ پاش پەسەن کراوی ئەمدواییەی ئەم ئەنجومەنە سەبارەت بە پشت ڕاست کرانەوەی ئاگادارینامەکەی پارێزگاری کەرکووک لەمەڕ هەڵکرانی ئاڵای هەرێمی کوردستان لەم پارێزگەیەدا لە تەنیشت ئاڵای ئێراق، ئەمڕۆ سێشەممە گەڵاڵەی هەراسازکەری پەیوەس بوونی کەرکووک بە خاکی هەرێمی کوردستانی پەسەن کرد.
"ڕێبوار تاڵەبانی" سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگەی کەرکووک لە کۆڕی هەواڵنێراندا وتی کە ئەم ئەنجومەنە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ (سێشەممە)دا بە ڕەت کردنەوەی پەسەن کراوی ئەمدواییەی پەرلەمانی ئێراق لەمەڕ کێشانە خوارەوەی ئاڵای هەرێمی کوردستان لە سەر بینا و باڵاخانە حکومەییەکانی کەرکووک، هەروەها گەڵاڵەی پەیوەس بوونی کەرکووک بە هەرێمی کوردستانی ئێراقی پەسەن کرد.
ئەم پەسەن کراوەیە  تەنیا چەن کاژێر پاش لێدوانەکەی سەرۆک وەزیرانی ئێراق هاتۆتە ئاراوە کە شەوی ڕابردوو وتبوو بەرپرسانی کورد لە هەرێمی کوردستان بەنیازی پاشگەز بوونەوە لە پەسەن کراوی پێشوویان لەمەڕ هەڵکردنی ئاڵای هەرێم لە کەرکووکن.
ڕووداو و گۆڕانکاریی خێرای سیاسی لە کەرکووک هاوکات لەگەڵ جم و جۆڵەکانی ئەمدواییەی دوو پارتی سەرەکیی دەسەڵاتدار لە هەرێمی کوردستانی ئێراق (پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی ئێراق) لە پێناو بوار چێ کردن بۆ بەڕێوە بردنی کۆپرسی سەربەخۆیی کوردستانی ئێراق ئەنجام دراوە.
چاوەڕێ دەکرێ ئەم پەسەن کراوە تازەیە ببێتە هۆی سەرهەڵدانی کێشە و ناکۆکیی زیاتر لە نێو چین و کۆمەڵگە سەرەکییەکانی پێکهێنەری داڕشتی حەشیمەتیی کەرکووک بەتایبەت لە نێوان تورکمانەکان و عەرەبەکان لە لایەکەوە و کوردەکان لە لایەکی دیکەوە.