زاواکەی دۆناڵدترەمپ لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستانی چاوپێکەوتنی کرد
" جەردکۆشنەر"ی زاواو ڕاوێژکاری " دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا هاوڕێ لەگەڵ یەکێ لە کاربەدەستانی سەربازی ئەو وڵاتە لەگەڵ " مەسعوود بارزانی"ی سەرۆکی هەرێمی کۆردستانی ئێراق چاوپێکەوتن و وتوێژی کرد .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فەرەنس ، کۆشنەر ڕۆژی سێ شەممە لە دووهەمین رۆژی سەفەرەکەی بۆ ئێراق هاوڕێ لەگەڵ ژەنەراڵ " جۆزیف دانفۆرد " سەرۆکی ئەرکانی هاوبەسی سوپای ئەمریکا لە هەوڵێر لەگەڵ ەمسعوود بارزانی و ژمارێک لە کاربەدەستانی خۆجێی لە وان " نیچیراون بارزانی" سەرۆکی حکوومەتی هەرێم دیداری کرد .
بە هەواڵنێران ئیزنیان نەداوە لە دیداری زاوای ترەمپ و ژەنەراڵ " جۆزیف دانفۆرد" لەگەڵ بەر پرسانی کوردستانی ئێراق ئامادە بن . بەر لەوەیش ، کۆشنەر و دانفۆرد رۆژی دووشەممە لەگەڵ " حەیدەر عەبادی " سەرۆک وەزیران و " عرفان ئەلحەیالی" وەزیری بەرگری ئێراق لە بەغدا دیدار و لە بارەی خەبات دژی تاقمی ترۆریستی داعش و مەسەلەکانی تر لەگەڵ ئەوان دا وتووێژیان کردووە . سەفەری جەرد کۆشەنر وجۆزێف دانفۆرد بۆ ئێراق دوای سەفەری سەرۆک وەزیارنی ئەو وڵاتە بۆ ئەمریکا ئەنجام دراوە . ئەمریکا هەوڵ ەئدات بەردەوام هێزە سەربازییەکانیی لە ئێراق دا بپارێزێت . ئەمریکا لە ساڵی دووهەزارو یازدە هێزە سەربازییەکانی لە ئێراق بردە دەرەوەو بەڵام لە سالی ٢٠١٤ و دوای پیکهێنانی داعش جارێکی تر ئەوانی ڕەوانەی ئێراق کرد ؛ بە لەونێک کە ئێستا نزیک پێنج هەزار سەربازی بە ناوی ڕاوێژکار لەو وڵاتە دایە .