لێژنەی کوردستانی لە بەغداو راوێژکاریەکانیان سەربارەت بە داخستنی دۆسیەی ئاڵا لە کەرکووک
شاندیکی کوردی دوێنێ چوارشەم لە هەولێرەوە خۆی گەیاندە بەغدا بۆ ئەوەی سەبارەت بە داخستنی دۆسیەی "ئاڵا" لە کەرکووک وتووێژو دانوستان بکا .
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ مەسەلەی پەرچەم لە ١٤ی مارسی ڕابردووە و ئەو کاتەی نەجمەدین کەریم پارێزگاری کەرکوک فەرمانی دا بە ئیدارە دەوڵەتییەکان کە ئاڵای کوردی هەڵکەن، دەست پێبوو و بە تەشەنەی کێشە و ناکۆکییەکان لە ئاکامدا ڕۆژی چوارشەممە لێژنەیەکەی بە نوێنەرایەتی لە دوو پارتی دیموکرات و یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی ئێراقەوە گەیشتە بەغدا.
شاندی کوردستانی سەرەتا لە بەغدا دیدار وتووێژی کرد لەگەڵ فواد مەعسوومی سەرۆک کۆمار و پاشان چاویان بە سەلیم جەبووری سەرۆک پەرلەمانی ئێراق کەوت.
دواکاژێرەکانی ڕۆژی چوارشەممە نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند کە ئەم شاندە دیداری کردووە لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە و ڕایگەیاند کە دوو لایەن لە سەر نەهێشتنی لەمپەرەکانی بەردەم جێبەجێ کرانی بڕگەی ١٤٠ یاسای بنەڕەتیی ئێراق گەیشتوونەتە تەبایی.
بڕ\گەی ١٤٠ی یاسای بنەڕەتیی ئێراق هاوپێوەند بە ناوچە ناکۆکی لە سەرەکان لە نێوان دەوڵەتی ناوەندی و هەرێمی کوردستانی ئێراقە کە بە پێی ئەو بڕگەیە سەرەتا دەبێ هەموو خەڵکی ڕەسەنی ناوچەکە بگەڕێنەوە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و پاشان سەرژمێری گشتی و ئامادە کردنی ناوچەکە کۆپرسیی بەڕێوە ببەن بۆ ئەوەی چارەنووسی ئەم ناوچانە دیاری بکرێ.
بەیاننامەی سەرۆک وەزیرانی ئێراقیش شەوی پێنجشەممە ڕایگەیاندووە کە دوولایەن جەختیان کردووە لە سەر پێویستیی ڕێک خستنی کارو بارەکان بۆ ئاماد ەکردنی هەنگاوە پێویستەکانی سەرژمێری، لە کۆتایی ئۆپەراسیۆنی پاکتاو کردنی ئێراق لە بوونی گرووپە تیرۆریستییەکان و هەروەها پشت بەستن بە وتووێژ و تەرکیز کردن لە سەر خاڵە هاوبەشەکان و پێبەندی بە چوارچێوەکانی ئەو یاساییە کە یەکێتی و یەکپارچەویی ئێراق دەسەتەبەر دەکات.
لە بڕگەکانی دیکە کە لە بەیاننامەی سەرۆک وەزیرانی ئێراقدا هاتووە ئەوەیە کە دوولایەن ڕێککەوتوون لە سەر ئەوەی کە ڕێگا نەدەن وڵات بەرەو لای شەڕ پاڵی پێوە بنرێ.
ڕاوێژکارییەکان لە کاتێکدا ڕۆژی چوارشەممە لە بەغدا بەڕێوە دەچوو کە پارتی گۆڕان شاندی کوردستانی بەڕێکراو لە هەولێرەوە، بریتی لە نوێنەرانی یەکێتی و پارتی بە شاندێکی حیزبی لە قەڵەم دا و ڕایگەیاند کە ئەم شاندە لە ڕوانگەی یاساییەوە و تەنانەت سیاسییەوە خاوەنی پێگە و توانای پێویست بۆ دانوستان لەگەل بەغدا نییە و نوێنەری هەموو خەڵکی کوردستانی ئێراق نایەتە ئەژمار.