ریفراندۆمی دەستووری تورکیا له هەولێر دەستی پێ کرد
ریفراندۆمی دەستووری تورکیا لە شاری هەولێر لە باشووری هەرێمی کوردستانی ئیراق دەستی پێکرد و ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.
لە ریفراندۆمەکەدا، کە رۆژی شەممە کاتژمێر 9ـی سەرلەبەیانیی دەستی پێ کرد و رۆژی یەکشەممەش بەردەوام دەبێت هاووڵاتییانی تورکیا دەنگ بە بەڵێ یاخود نەخێر بۆ گۆڕینی دەستووری وڵاتەکەیان دەدەن.
بەپێی زانیارییەکان، 1721 هاووڵاتی تورکیا لە ساری هەولێر مافی بەشداریکردنی ریفراندۆمەکەیان هەیە، کە لە کونسوڵخانەی تورکیا لە شاری هەولێر بەڕێوە دەچێت.
بە کۆتایی هاتنی پرۆسەی دەنگدان لەسەر دەستووری هەموارکراو لە کاتژمێر 9ـی ئێوارەی یەکشەممە 9.4.201 لە شاری هەولێر، پرۆسەکە لە هەموو جیهان بۆ هاووڵاتییانی دەرەوەی تورکیا رادەوەستێ.
بڕیارە رۆژی 16.4.2017، پرۆسەکە ە ناوخۆی تورکیا دەست پێ بکات و هاووڵاتییان بە قبوڵکردن یاخود رەتکردنەوە، دەنگ لەسەر دەستووری هەوارکراوی تورکیا بدەن.