سەرکەوتنی باڵابەرزانی باسکەی کوردستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i285888-سەرکەوتنی_باڵابەرزانی_باسکەی_کوردستان
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، خولی چوونی قۆناخی دووی پلەی ئافی پێشبڕکێکانی باسکەی لیگی دەستەی یەکی وڵات رۆژی هەینی١٨ی خاکەلێوە بە بەڕێوەچوونی چەند یاری لە شارە جۆربەجۆرەکانی وڵات ئەنجامی گرت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 08, 2017 12:25 Asia/Tehran
  • سەرکەوتنی باڵابەرزانی باسکەی کوردستان

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، خولی چوونی قۆناخی دووی پلەی ئافی پێشبڕکێکانی باسکەی لیگی دەستەی یەکی وڵات رۆژی هەینی١٨ی خاکەلێوە بە بەڕێوەچوونی چەند یاری لە شارە جۆربەجۆرەکانی وڵات ئەنجامی گرت.

تیمی ئیستەکی کوردستان لە یاریەکی هەستیاردا کاتژمێر١٦ لە هۆڵی وەرزشیی ئازادی سنە لەبەرچاوی ژمارێکی زۆر لە تەماشاوانان و خەڵکی خوێن گەرمی سنە لەگەڵ تیمی پێترۆشیمی بەندەری ئیمام کەوتە ململانێ.

ئەو پێشبڕکێ جوان و خۆشە، لە چوار کوارتەری یاسایی یاریدا بە ئەنجامی ٧٠ بە ٧٠ بە یەکسان کۆتایی پێهات کە بە لەبەرچاو گرتنی پێنج خولەک کاتی زێدە، باڵابەرزەکانی تیمی ئیستەکی کوردستان، تیمی هاواهەنگی پێترۆشیمیان بە ئەنجامی٨١لەسەر٧٧ بردەوە.

لەو قۆناخەدا تیمی ئیستەکی کوردستان بۆ سەرکەوتن لە پێشبڕکێکانی لیگی هەڵکەوتەی یانە وەرزشییەکاندا دەبێ لە خولەکانی چوون و گەڕانەوە ، تیمی بەهێزی پێترۆشیمی بەندەری ئیمام بباتەوە.