کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی بۆ ئاوەدانکردنەوەی شەنگاڵ ئەنجام دەدرێت
بڕیارە لەم مانگەدا کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی لەبارەی ئاوەدانکردنەوەی شنگال ئەنجام بدرێت و بۆ ئەو مەبەستەش ههفتهی داهاتوو بهرپرسانی کارگێڕیی شهنگال لەگەڵ حکوومەتی ھەرێم کۆ دهبنهوه بۆ ئامادهکارییهکانی کۆنفڕانسهکه.
مەحما خەلیل، قایمقامی قهزای شهنگال بە "وشە"ی راگەیاند، بڕیارە لە ١٦ی ئەم مانگە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ ئەنجام بدەین کە ھەموو بەرێوبەرە گشتیەکانی ئیدارەی شهنگال بەشداری تێدا دەکەن، بۆ ئەوەی ئامادەکاری بکرێت بۆ کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئاوەدان کردنەوەی شهنگال کە بڕیارە لەم مانگە ئەنجام بدرێت.
خەلیل باسی لەوەش کرد، لەو کۆنفرانسەدا نوێنەری وڵاتان و کونسولخانەکان لە ھەرێم و یوئێن بەشداری تێدا دەکەن، کە ھەندێک پێشنیار کراون بۆ ئەوەی شهنگال ئاوەدان بکرێتەوە.
لای خۆشیەوە مەریوان حەسەن مستەفا بەرێوبەری وڵامدانەوەی قەیرانەکان لە ناوەندی ھاوبەشی ھەماھەنگی قەیرانەکان لە وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە "وشە"ی راگەیاند "بڕیارە لەناوەراستی ئەم مانگە لەگەڵ قایمقامی قەزای شهنگال کۆبینەوە بۆ ئەوەی بزانین شهنگال چی پێویستە بۆی بکرێت و ھەموو سێکتەرەکان دیاری دەکرێت کە ھەر سێکتەرێک چی پێویستە بۆی بکرێت و چەندی پێویستە، تاکو ھەمووی دیاری دەکرێت وەکو سێکتەری پەروەردە و کشتوکاڵ و تهندروستی و شارهوانی ... تاد، ئەو کۆبوونەوەیە وەکو ئامادەکاریەک دەبێت بۆ ئەو کۆنفرانسەی بڕیارە ئەنجام بدرێت.
زیاتر گوتی، دوای ئەوەی ئەمەمان دیاری کرد ئەو کات کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و کونسولخانەکان و ئاژانسەکانی سەر بە یوئێن و حکوومەتی ھەرێم وعێراقیش ئاگادار دەکەینەوە کە بەشێک لە پارەی ئەو سندوقەی بۆ ناوچە ئازادکراوەکان دانراوە بۆ شهنگال تەرخان بکرێت و جگە لەوەش حکوومەتی عێراق بڕێک پارەی بۆ ناوچە ئازادکراوەکان تەرخان کردووە لە ھەوڵداین بڕێکی بۆ شنگال تەرخان بکرێت، بۆ ئەوەی شهنگال ئاوەدان بکرێتەوە و خەڵکەکەشی بۆی بگەرێتەوە.