ساڵیادی ئه‌نفال له‌گه‌رمیان به‌ڕێوه‌ده‌چێت
ئه‌مڕۆ ساڵیادی ئه‌نفال له‌هه‌رێمی کوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و یاده‌که به‌فه‌رمی له‌گوندی دێبنه له‌سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌کرێته‌وه.
له ئێستادا ئاماده‌کارییه‌کان بۆ یاده‌که ته‌واوبووه‌و ژماره‌یه‌کی زۆر له که‌سوکاری ئه‌نفالکراوان و به‌رپرسانی حکومی و حزبی چوونه‌ته شوێنه‌که.مه‌حمود حاجی ساڵح وه‌زیری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان به‌خه‌ندان-ی راگه‌یاند، مه‌راسیمی ساڵیادی ئه‌نفال له‌گۆڕستانی دێبنه له گه‌رمیان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ئه‌مساڵ ته‌نها یادکردنه‌وه نابێت به‌ڵکو له‌زانکۆکان توێژینه‌وه له‌سه‌ر قۆناغه‌کانی جینۆساید ئه‌نجامده‌درێت.
وتیشی، رۆژانی داهاتو له‌که‌لار و کفری و ناوچه‌کانی دیکه چالاکی جۆراوجۆر به‌ڕێوه‌ده‌چێت به‌بۆنه‌ی یاده‌کانی ئه‌نفاله‌وه.هه‌روه‌ها فوئاد عوسمان وته‌بێژی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان پێشتر به‌خه‌ندانی راگه‌یاندبوو، "یاده‌کانی ئه‌مساڵ چه‌ند بابه‌تێکی جیایان له‌خۆ گرتووه، له‌ناویاندا سیمینار‌و دیبه‌یت که زانکۆی گه‌رمیان رێکیخستووه، له‌گه‌ڵ رێزگرتن له تاقانه‌کانی ئه‌نفال که به‌پێی یاسایه‌ک وه‌زاره‌تی شه‌هیدان پابه‌نده به پێدانی ناسنامه‌و پێدانی مه‌دالیاو بڕوانامه‌ی رێزگرتن له تاقانه‌کان".
جگه له‌وه به چالاکی هونه‌ری یاده‌که ده‌کرێته‌وه‌و تاجه گوڵینه له‌سه‌ر مه‌زاری شه‌هیدان داده‌نرێت.وه‌زاره‌تی شه‌هیدان پێشتر پڕۆژه‌یه‌کی پێشکه‌ش به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران کرد بۆ رێکخستنی یاده‌کان و چه‌ند یادێکی سه‌ره‌کی ده‌ستنیشانکران، که به‌فه‌رمی بکرێنه‌وه، یاده‌کانی دیکه‌ش یه‌که ئیدارییه‌کان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانی شه‌هیدان ده‌یکه‌نه‌وه
.ئه‌و یادانه پێکهاتوون له کیمیاباران، ئه‌نفال، یادی قه‌ڵادزێ، رۆژی شه‌هیدی زانکۆ، رۆژی شه‌هیدی ئێزیدی.
قۆناغه‌کانی ئه‌نفال له‌لایه‌ن ڕژێمی به‌عسه‌وه بۆ سه‌ر ناوچه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌ساڵی1988هه‌زاران که‌سی شه‌هیدو بێسه‌روشوێن کردوو هه‌زاران گوندیشی وێرانکرد.قۆناغی یه‌که‌می شاڵاوی ئه‌نفالی ساڵی 1988 له‌کۆتاییه‌کانی شوبات ده‌ستیپێکرد تا19ی ئادار به‌رده‌وامبوو که ناوچه‌کانی دۆڵی جافایه‌تی و سهرگهڵ و بهرگهڵ و چوارتا و ماوه‌ت و سورداشی گرته‌وه، چه‌ندین گوند له‌و شاڵاوه‌دا له‌سه‌ر نه‌خشه سڕانه‌وه.قۆناغی دووه‌می ئه‌نفال، بۆ سه‌رناوچه‌کانی ده‌ربه‌ندیخان و قه‌ره‌داغ و عه‌ربه‌ت و به‌شێک له شاره‌زوور بوو، که له 23ی ئادار ده‌ستیپێکرد له دوو-ی نیسان ئه‌و قۆناغه کۆتایی هات که تێیدا به‌هه‌مان شێوه چه‌ندین گوند له‌سه‌ر نه‌خشه سڕانهوهو وێرانکران.قۆناغی سێیه‌می ئه‌نفال،له حه‌وت بۆ 20ی نیسان به‌رده‌وام بوو، که ناوچه‌کای گه‌رمییان-ی گرتبووه‌وه.
ئه‌نفالی چوار، له سێ بۆ 15ی ئایار بۆسه‌رناوچه‌ی قه‌ڵاسێوکه‌و دۆڵی زێی بچووک و گونده‌کانی که‌رکوک و پردێ و ئاغجه‌له‌ر و چه‌چمه‌ماڵ و دوکان و کۆیه‌و چه‌ند ناوچه‌یه‌کی تری گرته‌وه.قۆناغی پێنج و شه‌ش و حه‌وتی ئه‌نفال له ناوه‌راستی ئایار بۆ 26ی ئاب به‌رده‌وام بوو، ئه‌م قۆناغانه‌ی ئه‌نفال ناوچه‌کانی شه‌قلاوه‌و به‌شێک له‌هه‌ولێر و کۆیه‌و رانیه‌و قه‌ڵادزێ و هیران و نازه‌نین و هه‌ریر و ره‌واندز سۆران و خه‌لیفان و چیای قه‌ندیلی گرته‌وه.قۆناغی هه‌شت-ی ئه‌نفال، له 25ی ئاب ده‌ستیپێکردوو، له شه‌ش-ی ئه‌یلول کۆتایی هات، ئه‌م قۆناغه ناوچه‌ی بادینانی گرته‌وه‌و سه‌دان گوند کاولکران و چه‌ندین هاوڵاتی مه‌ده‌نی بێ‌تاوان شه‌هیدکراون.
قوربانییه‌کانی قۆناغه‌کانی ئه‌نفالی1988و تاوانه‌کانی تری به‌عس دژی به هاوڵاتیانی کوردستانی عێراق زیاتر له 182 هه‌زار شه‌هید و بێسه‌روشوێن بوو.حکومه‌تی به‌عسی عێراق-ی له قۆناغه‌کانی ئه‌نفال-دا نزیکه‌ی پێنج هه‌زار گوندی له ناوچه جیاوازه‌کانی هه‌رێمی کوردستان وێرانکرد.هه‌شت فه‌یله‌قی سوپای عێراق و نزیکه‌ی 300 هه‌زار جاش به‌شداری شاڵاوی ئه‌نفال-یان کردووه.