43 ساڵ بهسهر بوردومانی قهڵادزێدا تێپهڕ دهبێت
43 ساڵ لەمەوبەر و ڕێکەوتی 1974/4/24 چەند فڕۆکەیەکی حکومەتی بەعسی رووخاو بوردومانی شاری قەڵادزێ و بەتایبەتی زانکۆی قەڵادزێیان کرد و بەو هۆیەوە 467 هاونیشتمانی شەهید و بریندار بوون، کە بەشێکیان خوێندکاران و مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی بوون، چونکە ئەوکات لەترسی حکوومەتی بەعس زانکۆکەیان گواستبووەوە بۆ قەڵادزێ.
ئهم ڕووداوه لهڕێگهی چهند فڕۆکهیهکی سۆخۆی 7 ڕووسی و بۆمبی قهدهغهکراوی نێودهوڵهتی هیندییهوه ئهنجام درا و بهو هۆیهوه دهیان هاووڵاتیی مهدهنی، که زۆربهیان قوتابی بوون، شههید و بریندار بوون.
1982/4/24 کاتێک قەڵادزەییەکان یادی بوردومانی ساڵی 1974 یان دەکردەوە، جارێکی دیکە لەلایەن حکوومەتی بەعس رووبەڕووی توندوتیژی بوونەوە و بەم هۆیەوە دوو ئافرەت شەهید بوون و ژمارەیەک هاونیشتمانیش بریندار بوون، گیراوەکانیش سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچوو، بەڵام دواتر ئازاد کران، بەڵام حکوومەتی بەعس پارەی ئەو فیشەکانەی لێ وەرگرتنەوە کە بڕیار بوو بۆ کوشتنیان بیانتەقێنێ.
حکومەتی بەعس بە تەنها بە کوشتنی قەڵادزێییەکان نەوەستا، بەڵکو ساڵی 1989 تەواوی هاونیشتمانیانی بۆ ئۆردووگا زۆرەملێیەکان گواستەوە و ناوچەکەی لەگەڵ زەوی تەخت کرد. ئێستا لە قەڵادزێ ژیان دووبارە دەستی پێ کردووەتەوە، بەڵام کاریگەریی رووداوەکان لەناو دڵی هاونیشتمانیاندا کاڵ نەبوونەتەوە.