ڕێبەرانی کوردی ئێراق وشیار بن بەرامبەر بە فیتنەی نوێی عەرەبستان
"مەسعوود عەبدولخالق" سەرۆکی ناوەندی توێژینەوەیی "ستاندارد"ی هەرێمی کوردستانی ئێراق وشداری دا لە حاند فیتنەی نوێی سەعوودییەکان و دواهاتەکانی کۆبوونەوەی وڵاتانی ئیسلامی، عەرەبی و ئەمریکایی لە ڕیاز بۆ ناوچەکە و بەتایبەت بۆ کوردی ئێراق.
"مەسعوود عەبدولخالق" لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵنێری ئیرنا لە هەولێر بە ڕاگەیاندنی ئەم بابەتە وتی: ئەوە چەن ڕۆژە کە هەموان ئاگادارن لەوەی عەرەبستان بە مۆر کردنی گرێبەستی بانتر لە نیو تریلیۆن دۆلاری لەگەڵ ئەمریکا کە وەک بەرتیل وایە، بەنیازە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەو ئاڵۆزییەکی زیاتر پاڵ پێوە نێت.
سەرۆکی ناوەندی توێژینەوەیی "ستاندارد"ی هەرێمی کوردستانی ئێراق وتیشی: من هەموو بڕگەکانی بەیاننامەی دەرکراو لەو کۆبوونەوەیەم خوێندووە و دەمهەوێ داوا لە ڕێبەرانی کورد لە کوردستانی ئێراق بکەم کە بەرامبەر بەو جم و جۆڵانە وشیار بن و بە هیچ لەونێ تێکەڵ بەو یارییە پڕمەترسییە نەبن.
"مەسعوود عەبدولخالق" ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: عەرەبستانی سەعوودی و وڵاتانی هاوهەڵوێستی هیچ خێڕ وخۆشییەکیان بۆ گەلی کورد نەبووە و ئێستا دەیانهەوێ ناوچەکە بکەنە گۆڕەپانی شەڕ و پێکدادان دژ بە ئێران و بێ گومان هەوڵیش دەدەن لە ڕێگای کوردستانی ئێراقەوە ئەو کارە بکەن.
ناوبراو وتیشی: نابێ ڕێبەرانی کورد تێکەڵ بەو سیاسەتەی عەرەبستان ببن و پێیان وابێ کە ئەوانە بەنیازی یارمەتیدانی هەرێمن لەبەر ئەوەی کە لە ڕاستیدا ئەوان هەوڵ دەدەن کوردیش بکەنە دارەدەستی خۆیان بۆ هەڵایساندنی ئاگری شەڕێکی بریکارانە و وەڕێخستنی فیتنەیەکی ئایینی.
سەرۆکی ناوەندی توێژینەوەیی "ستاندارد"ی هەرێمی کوردستانی ئێراق داوای لە مێدیاکان و بیرمەندان و شارەزایان کورد کرد کە بیر و بۆچوونی ڕاستینە و وردبینانە سەبارەت بەو کۆبوونەوەیە و دواهاتەکانی بۆ ناوچەکە ئاراستەی خەڵک بکەن.