حەشدی شەعبیی ئێراق : بەزوویی لای رۆژئاوای مووسڵ ڕزگار دەکرێ
یاریدەری فەرماندەری ڕێکخراوی جەماوەریی حەشدی شەعبیی ئێراق ئەمڕۆ چوارشەم پێی داگرت ؛ لەماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا هەموو گەڕەکەکانی ڕۆژئاوای مووسڵ لەچنگ گرووپی تیرۆریستیی داعش ڕزگار دەکرێ .
بەپێی ڕاپۆری ماڵپەڕی ئەلعەهدی لوبنان، ئەبوو مەهدی موهەندیس، یاریدەری سەرۆکی دامەزراوەی جەماوەریی حەشدی شەعبیی ئێراق وتی: هێزەکانی حەشدی شەعبیی ئێراق لەئاراستەی کۆنترۆڵ کردنی بەتەواوەتی سنورەکانی ئێراق- سوریا، چاوەڕوانی فەرمانی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیران و فەرماندەری گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێراقن.
ئەبو مەهدی موهەندیس وتی: شاری"البعاج" لەپارێزگای نەینەوا(باکوری ئێراق) کە هێزەکانی حەشدی شەعبی توانیان بەتەواوەتی کۆنترۆڵی بکەنەوە، دوابنکەی گرووپی ڕەشەکوژی داعش دێتە ئەژمار و ئەوەی ماوەتەوە، تەنیا ناوچەگەلێکی بچووکن کە لەدوو ڕۆژی داهاتوودا ڕزگار دەکرێ.
پێشتر هادی عامری سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی بەدری ئێراق، هەواڵی ڕزگارکرانی هەموو گوندەکانی ڕۆژاوای شاری "البعاج" هەتا سنورە هاوبەشەکان لەگەڵ سوریای ڕاگەیاند.
حەشدی شەعبی ئەم بەینە لە بەیاننامەیەکدا هەواڵی ڕزگارکرانی ١٩ گوند، ناوچەو کۆمەڵە بینا لە باشوور و باشووری رۆژاوای شاری البعاج لەپارێزگای نەینەوا(باکوری ئێراق) ی ڕاگەیاند.