سەفەری شاندی هەرێمی کوردستانی ئێراق بۆ بەغدا
شاندی نێردراوی هەرێمی کوردستانی ئێراق بەمەبەستی وتووێژ لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی سەبارەت بە رفراندۆکی ئەم ناوچەیە، ڕۆژی دووشەممە گەیشتە بە غدا .
ئەم شاندە بەنیازە لەگەڵ لیژنەیەکی حەوت کەسە بە نوێنەرایەتی لە پارتەکانی ئێراقی وتووێژ بکات .
ئەندامێکی ئەم شاندە بەرلە بەجێ هێشتنی هەولێر بە پەیامنێرانی وت کە ئەندامانی شاندی کوردی لەبەغدا هەوڵ دەدەن لەگەڵ سەروک وەزیران و نوێنەرانی پارتە ئێراقییەکان دیدار و وتووێژ بکەن .
ئەم شاندەی هەرێمی کوردستانی ئێراق کە نەیویست ناوی ئاشکرا بێت وتیشی : لە چاوپێکەوتن لەگەڵ کاربەدەستانی دەوڵەتی ناوەندی و نوێنەرانی پارتەکانی ئێراقی هەوڵ دەدەین لایەنی بەرامبەر ڕازی بکەین بەمەی ڕەوتی سیاسی بەپێی بەشداریی سیاسی لە ئێراق بەرەوڕووی شکست دەبێتەوە .
لەپێوەندی لەگەڵ ئەگەری وەدواخستن یان بەڕێوەنەچوونی ڕفریاندوم ئەم ئەندامەی لیژنەی وتووێژ لەگەڵ بەغدا پێداگری کرد کە بە هیچ لەونێ پاشگەز بوونەوە یان وەدرەنگ خران لە ئارادا نییە و کۆپرسی لە کاتی دیاریکراودا بەڕێوە دەچێت.
هەرلەم حاڵەدا شوان داوودی ئەندامی کوردی پەرلەمانی ئێراق سەبارەت بە سەفەری شاندی کوردی بو بەغدا وتی : هەرێمی کوردستانی ئێراق لەگەڵ شاندێک دەچێتە بەغدا کە لە ئاستی پرسگەلێکی گرینگ وەک ڕفراندۆم نییە .
بەرلەمە بزووتنەوەی گۆڕانیش ڕایگەیاند بوو شاندی سیاسی کە لەلایەن مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمەوە دەگاتە بەغدا نابێ خۆی بە وتەبێژی هەموو گەلی کوردستانی ئێراق بزانێ .
پارتەکوردییەکان حەوتەمی ژووئەن لە کۆبوونەوەیەک بە ئامادەبوونی مەسعوود بارزانی ڕەزامەندییان دەربڕی بەرامبەر بەڕێوە چوونی کۆپرسی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستان لە ئێراق لە بیست و پێنجەمی سپتەمبەری دووهەزارو حەڤدە ، پرسیارێک کە بەرەوڕووی نەیارەتی بەبڕشتانەی دەوڵەت، تاقمە جۆربەجۆرەکانی ئێراقی و وڵاتانی ناوچەڕووبەڕوو بووەوە .
سەد حەدیسی وتەبێژی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئێراق ڕۆژی یەکشەممە بە ئاماژە بەمەی چارەنووسی ئەم وڵاتە لەلایەن هەموو ئێراقییەکانەوە دیاری دەکرێت لەسەر پێویستی وتووێژ وەک ڕێگەیەک بۆ چارەەسرکردنی گرفتەکانی بەغدا - هەولێر پێدگری کرد .