گۆڕان: شاندی نێردراوی بارزانی بۆ بەغدا نوێنەری گەلی هەرێم نییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i304432-گۆڕان_شاندی_نێردراوی_بارزانی_بۆ_بەغدا_نوێنەری_گەلی_هەرێم_نییە
بزووتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند شاندی سیاسی کەلەلایەن مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە بەغدا نابێ خۆی بە وتەبێزی هەموو گەلی هەرێمی کوردستانی ئێراق بزانێ .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 15, 2017 05:07 Asia/Tehran
  • گۆڕان: شاندی نێردراوی بارزانی بۆ بەغدا  نوێنەری گەلی هەرێم نییە

بزووتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند شاندی سیاسی کەلەلایەن مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە بەغدا نابێ خۆی بە وتەبێزی هەموو گەلی هەرێمی کوردستانی ئێراق بزانێ .

بڕیارە شاندێک لە هەرێمی کوردستانی ئێراقەوە بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا بگاتە پێتەخت  و سەبارەت بە پرسی کۆپرسی جیابوونەوەی  ئەم ناوچەیە لە ئێراق  وتووێژ بکات  .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سروە عەبدولواحد، بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی ئێراق ڕۆژی دووشەممە لە بەیانامەیەکی  ڕ ۆژنامەوانی دا وتی : ئەم شاندە سیاسیە  هەر بڕیارێک کە لە بەغدا بگرێت، بۆئێمە جێبەجێ کردنی پێویست  نییە ونابێ پرسی ڕفراندۆمی هەرێمی کوردستانی ئێراق  بکرێتە پرسێکی پارتی یان  تاکەکەسی .

پارتەکوردییەکانی هەرێم  حەوتەمی ژووئەن لە کۆبوونەوەیەک دا بە ئامادەبوونی مەسعوود بارزانی  ڕازی بوون لەگەڵ بەڕێوە چوونی  کۆپرسی  لەسەر جیابوونەوەی هەرێمی کوردستان لە ئێراق  لە بەرواری  بیست و پێنجەمی  سپتەمبەری ساڵی دووهەزارو حەڤدە   ، پرسێ  کە بەرەوڕووی  نەیارەتی بەبڕشتانەی تاقمە جۆربەجۆرەکانی ئێراقی و ڵاتانی ناوچە بووەوە.

سەعد حەدیسی  وتەبێژی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئێراق ڕۆژی یەکشەممە بە ئاماژەدان بەمەی  چارەنووسی ئەم وڵاتە لەلایەن هەموو ئێراقییەکانەوە دیاری دەکرێت، لەسەر پێویستیی وتووێژ کردن  وەک ڕێگەچارەیەک بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی بەغد ا  - هەولێر  پێداگری کرد  .