سەفەری ژمارێک لە کاربەدەستانی کوردستانی عێراق بۆ ئیسرائیل
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i304518-سەفەری_ژمارێک_لە_کاربەدەستانی_کوردستانی_عێراق_بۆ_ئیسرائیل
کاربەدەستانێک لە هەرێمی کوردستانی عێراق لە حەوتەکانی ئەم دواییە بۆ نێونجێگەری ئیسرائیل لەگەڵ ئەمریکا لەبارەی گشت پرسیی ئەم ناوچەیە بۆ فەلەستینی داگیر کراو سەفەریان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 15, 2017 13:49 Asia/Tehran
  • سەفەری ژمارێک لە کاربەدەستانی کوردستانی عێراق بۆ ئیسرائیل

کاربەدەستانێک لە هەرێمی کوردستانی عێراق لە حەوتەکانی ئەم دواییە بۆ نێونجێگەری ئیسرائیل لەگەڵ ئەمریکا لەبارەی گشت پرسیی ئەم ناوچەیە بۆ فەلەستینی داگیر کراو سەفەریان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی هەواڵدەری فارس و بەپێی نوسینی ڕۆژنامەی " جرۆزالم پوست" کسنیا ئاسوتلووا، نوێنەری پەرلەمانی ڕژێمی زاێونی کنست ڕایگەیاند : ژماریک لە کاربەدەستانی کورد کە بۆ تەلابیب سەفەریان کردووە ، نێونجیگەری ئیسرائیل وکۆشکی سپییان بۆ پشتیوانی واشنتۆن لە گشت پرسیی جیا بوونەوەی هەرێمی کوردستان لە عێراق داوا کرد .

ئاسوتلووا، وتی: بەڕێوە چوونی گشت پرسیی لە کوردستانی عێراق سەتا سەت بە قازانجی ئیسرائیلە. بنیامین نتانیاهو سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زاێونی یش پاش ئەمە لەم دیدارە دا لەگەڵ شاندێک لەکۆنگرەی ئەمریکا ، لەبەڕێوەچوونی گشت پرسیی لە کوردستانی عێراق پشتیوانی کردبوو.

ئەمریکایش  ئەگەرچی کە لەگەڵ بەڕێوەچوونی ئەم گشت پرسییە ڕازیە بەڵام کاتی بەڕێوەچوونەکەی یانی بیست وپێنجەمی سێپتەمبەری دووهەزارو حەفدە بە باش نازانیت. دەوڵەتی عێراق ، کەسایەتیە گرینگە ئایینی وبەرپرسەکانی تاقمە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە زۆر جار لەگەڵ بەڕێوە چوونی گشت پرسیی جیا بوونەوەی هەرێمی کوردستان لە عێراق نەیارەتیان کردووە.