جەلال تاڵەبانی کۆچی دوایی کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i310883-جەلال_تاڵەبانی_کۆچی_دوایی_کرد
سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق لە تەمەنی هەشتا وچوارسالان دا لە یەکێ لە نەخۆشخانەکانی ئاڵمانیا کۆچی دوایی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 03, 2017 14:07 Asia/Tehran
  •  جەلال تاڵەبانی کۆچی دوایی کرد

سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق لە تەمەنی هەشتا وچوارسالان دا لە یەکێ لە نەخۆشخانەکانی ئاڵمانیا کۆچی دوایی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری تەسنیم ، مام جەلال سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق  لە تەمەنی هەشتا وچوارساڵان دا لە یەکێ لە نەخۆشخانەکانی ئالمانیا کۆچی دوایی کرد.

سەرچاوە کوردیەکان ئەم هەواڵەیان پشت ڕاست کردوەتەوە ڕایانگەیاند کە ناوبراو ماوەیەک دوای تێکچوونی باری تەندروستیی چووەتە حاڵەتی کۆما  و دوایی کۆچی کردووە.

 جەلال تاڵەبانی لەدایک بووی ساڵی هەزار نۆسەدو سی وسێ ، سەرۆک کۆماری عێراق لە مەودای ساڵانی دووهەزارو پێنج هەتا دووهەزارو چواردە ی زایینی و سكرتێری گشتیی  یەکیەتی نیشتمانی کوردستان بوو.

تالەبانی لە ساڵی دووهەزار ودوازدە بۆ دەرمان کردنی چوو بۆ ئاڵمانیا . لەدێسەمبەری ساڵی دووهەزارو سێزدە وێنەیەکی نوێ لە جەلال تاڵەبانی لەلایەن برێک لە میدیاکانەوە بڵاو کراەوە کە پێشان دەری باشتر بوونی دۆخی جەستەی ناوبراو بوو.

تاڵەبانی لە نۆزدەی ژوئیەی دووهەزاروچواردە لە فڕگەی بەرلین گەڕایەوە بۆ فڕگەی سلیمانی . ئەم دواییە چەند جار هەواڵی کۆچی دوایی ئەم ڕێبەرە کوردە بڵاوکرابووەوە کە ڕەت کرابووەوە.