جەلال تاڵەبانی لە سلێمانی بەخاک دەسپێردرێت
تەرمی مام جەلال تاڵەبانی سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق و سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان لە شاری سلێمانی دەنێژرێت.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بەگێڕانەوە لە باس نیوز، بڕیاره ڕۆژی ھەینی ۶ ی ۱۰ ی ۲۰۱۷ تەرمی جەلال تاڵەبانی، سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، بە فڕۆکەی تایبەت لە وڵاتی ئەڵمانیاوە بگەڕێتەوە بەغدا و لە کۆشکی سەلام لە پایتهختى عێراق مەراسیمێکی شایستەی فهرمى لە ئاستی سەرۆک کۆمار بۆ ئەنجام بدرێت.
سەرچاوەیەک لەناو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە (باسنیوز) ی، ڕاگەیاند: "وابڕیارە ڕۆژی ھەینی داهاتوو تەرمی (مام جەلال)، سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق و سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانی، لە وڵاتی ئەڵمانیاوە بە فڕۆکەیەکی تایبەت بگەڕێندرێتەوە بەغدا و دواتر وەک ڕێز و وەفایەک لە کۆشکی سەلام مەراسیمێکی شایستەی لە ئاستی سەرۆک کۆماردا بۆ ئەنجام بدرێت".