تەرمی مام جەلال رۆژی هەینی بە خاک دەسپێردرێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i311027-تەرمی_مام_جەلال_رۆژی_هەینی_بە_خاک_دەسپێردرێت
وتەبێژی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند رۆژی هەینی تەرمی مام جەلال بەخاک دەسپێردرێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 04, 2017 13:11 Asia/Tehran
  • تەرمی مام جەلال رۆژی هەینی بە خاک دەسپێردرێت

وتەبێژی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند رۆژی هەینی تەرمی مام جەلال بەخاک دەسپێردرێت.

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "رۆژی هەینی 6-10-2017 تەرمی مام جەلال دەهێنرێتەوە و دەنێژرێت، شەممەش یەکەم رۆژی پرسەکەی دەبێت". وتەبێژی‌ یەکێتیش ڕایدەگەیەنێت، " ئێستا شوێنی‌ بەخاکسپاردنەکەی‌ لەئێستادا ئاشکراناکەین، یەکەم ڕۆژی پرسەکەشی لە سلێمانی دەبێت و ڕۆژانی دوایی لە سەرجەم شار و شارۆچکەکان دەبێت".

 

لە لایەکی دیکەوە ڕاوێژکارێکی سەرۆک کۆماری عێراق ئاشکرای دەکات تاڵەبانی لە بەرلینەوە پایتەختی شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەگەڕێندرێتەوە.

 

عەبدوڵا عەلیاوەیی، ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری عێراق، بە ماڵپەڕی (باسنیوز)ی نزیک لە پارتی ڕاگەیاندووە رۆژی هەینی بە فڕۆکەیەکی تایبەتیی هێڵی ئیسمانیی عێراقی، لە ئەڵمانیاوە تەرمی سەرۆک مام جەلال بۆ سلێمانی دەهێندرێتەوە.

 

لەبارەی ئەوەی ئایا ڕاگرتنی گەشتە نێودەوڵەتییەکانی فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن عێراقەوە، کاریگەریی لەسەر گەڕاندنەوەی تەرمی تاڵەبانی دەبێت ناوبراو رایگەیاندووە "ئەو فڕۆکەخانانە بۆ کۆمپانیا بیانییەکان ڕاگیراوە، بەڵام هێڵی فرۆکەوانی عێراقی ئاساییە و دەتوانێت گەشتەکە ئەنجام بدات".

 

ئاشکراشیکرد ئەو فڕۆکە تایبەتە عێراقییەی تەرمی تاڵەبانی بۆ سلێمانی دەهێنێتەوە، هەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوە فڕۆکەوانییەکانی عێراق دەبێت و لە فڕۆکەخانەی سلێمانی دەنیشێتەوە.

 

جلال تاڵەبانی، ناسراو بە مام جەلال لەدایکبووی ١٢ی تشرینی دووەمی ١٩٣٣ ، سکرتێری گشتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرۆک کۆماری پێشووی عێراقە. تاڵەبانی لە ٦ی نیسان دوای هەڵبژاردنی لەلایەن کۆمەڵەی نیشتمانیی عێراقەوە لە ٢٠٠٥ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراقی پێدرا و لە ٢٤ی تەممووزی ٢٠١٤ کۆتایی بە پۆستەکەی هات.