ئامادەیی هەرێمی کوردستانی ئێراق بۆ دانوستان لەگەڵ بەغدا سەبارەت بە پرسی نەوت
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i312257-ئامادەیی_هەرێمی_کوردستانی_ئێراق_بۆ_دانوستان_لەگەڵ_بەغدا_سەبارەت_بە_پرسی_نەوت
وەزاڕەتی سامانە سرووشتیەکانی هەرێمی کوردستانی ئێراق بەدەرکردنی بەیاننامەیەکی چەند ماددەیی بۆ دانوستان و ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا سەبارەت بە پرسی نەوت، ئامادەیی ڕاگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 14, 2017 06:38 Asia/Tehran
  • ئامادەیی هەرێمی کوردستانی ئێراق بۆ دانوستان لەگەڵ بەغدا سەبارەت بە پرسی نەوت

وەزاڕەتی سامانە سرووشتیەکانی هەرێمی کوردستانی ئێراق بەدەرکردنی بەیاننامەیەکی چەند ماددەیی بۆ دانوستان و ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا سەبارەت بە پرسی نەوت، ئامادەیی ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، بەگوێرەی ئەو بەیاننامەیە، ئوەزاڕەتی سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستانی ئێراق پێشنیاری کردووە، حکومەتی ئێراق بوودجەی تەواوی فەرمانبەرانی ئەو هەرێمە کە زیاتر لەمانگانە٩١٥ملیارد دینارە بگرێتە ئەستۆ و لەبەرامبەردا نەوتی هەرێمی کوردستانی ئیراق لەڕێی حکومەتی ناوەندییەوە، هەناردە بکرێ.

لەبەشێکی دیکەی ئەو بەیاننامەیەدا هاتووە، حکومەتی ناوەندیی ئێراق سەتا١٧ی نەوتی بەرهەم هێنراوی ئێراق بۆ بەکارهێنانی ناوخۆ بخاتەبەردەست هەرێمی کوردستانی ئێراق و حکومەتی ناوەندی بەڵێن بدات مووچەو هەقدەستی کۆمپانیا جیهانییە نەوتییەکان کە لەهەرێم کاردەکەن، بدات.

ئەو بەیاننامەیە لەبڕگەیەکی دیکەی خۆیدا دەنووسێ؛ سەتا١٧ی بوودجەی ڕەخساندنی هەلی کارکردنی ئێراق تەرخان بدرێ بە هەرێمی کوردستانی ئێراق.

لە درێژەی ئەو بەیاننامە هەرێمی کوردستانی ئێراق پێشنیاری کردووە، ئامادەیە هەموو بڕگە پێشنیارکراوەکان قەبووڵ بکا بەومەرجەی لەهەمبەر سەتا١٧ی نەوتی بەرهەم هێنراوی گشتیی ئێراق بخرێتە بەردەست هەرێمی کوردستان.

ئەو بەیاننامەیە لەکاتێکدا دەرکرا کە حکومەتی ئێراق پاش بەڕێوەچوونی یەکلایەنەی گشت پرسیی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراق، خوازیاری ڕادەست کردنی هەموو کێڵگە نەوتییەکان، فڕۆکەخانەو بازگەکانی هاتووچۆ لەلایەن ئەو ناوچەوە بووە.

دوابەدوای بەڕێوەچوونی گشت پرسیی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراق(٢٥ی سیپتەمبەری٢٠١٧) بەپێداگریی مەسعوود بارزانی سەرۆکی ئەو هەرێمە، کێشەو ئاڵۆزیی لە پەیوەندییەکانی حکومەتی ناوەندیی ئێراق لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستانی ئەو وڵاتە، تاوی سەندووە.