دەرفەتی ئێراق بە هێزی پێشمەرگە بۆ کشانەوە لە کەرکووک
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i312299-دەرفەتی_ئێراق_بە_هێزی_پێشمەرگە_بۆ_کشانەوە_لە_کەرکووک
دەرفەتی بەرپرسانی سەربازی ئێراق بە پێشمەرگە بۆ کشانەوە لە بنکەکانی بەرلە ساڵی 2014 لە پارێزگەی خاوەن نەوتی کەرکووک، ئەمشەو کۆتایی پێ دێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 14, 2017 12:45 Asia/Tehran
  • دەرفەتی ئێراق بە هێزی پێشمەرگە بۆ کشانەوە لە کەرکووک

دەرفەتی بەرپرسانی سەربازی ئێراق بە پێشمەرگە بۆ کشانەوە لە بنکەکانی بەرلە ساڵی 2014 لە پارێزگەی خاوەن نەوتی کەرکووک، ئەمشەو کۆتایی پێ دێت.

هێزی پێشمەرگە  سێ ساڵ لەمەوبەر بە کەڵک وەرگرتن لە ئاڵۆزییەکان و بشێوییەکان لەبەر پەلاماری تاقمی تیرۆریستیی داعش لە ئێراق  بەدی هاتبوو، بەشگەلێکی  کەرکووکیان  خستوەتە ژێر کۆنترۆڵی  خۆیان  .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن، بەرپرسێکی باڵای  کوردی ئێراقی کە  ویستی ناوی ئاشکرا نەبێت  وتی : دەرفەتێک کە بەرپرسانی ئێراقی دابوویان پێشمەرگە   هەتا لە بنکەکانی  خۆیان کە لە شەشەمی ژووئەنی ساڵی 2014 ەوە بە  دەستیان گرتووە بکشێنەوە و بنکەکانی خۆیان ڕادەستی  هێزی دەوڵەتی ئێراق بکەن، ئەمشەو  کۆتایی پێ دێت .

بەرلەمە فواد مەعسووم سەرۆکی ئێراق  شەوی شەممە ڕۆیشتە  سلێمانی هەتا  لەگەڵ کاربەدەستانی  هەرێمی کوردستان دیدار بکات.

هێشتا هەواڵێک سەبارەت بە ناوەڕۆکی وتووێژی سەرۆکی ئێراق لەگەڵ  کاربەدەستانی هەرێمی کوردستان  ڕانەگەیەندراوە.

ڕۆژی  هەینی هێزی سەربازی  ئێراقی  بێ هیچ تێک هەڵچوونێک  ئەو بنکانەی کە هێزی پێشمەرگەی کرد لەساڵی 2014 لەباشووری پارێزگەی  کەرکووک لە دەستیان دا بوو ، وەرگرتەوە  .

کەرکووک گرینگترین  ناوچە ناکۆکی لەسەرەکانی نێوان ئیدارەی هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ناوەندی بەغدایە.