ئاگر درانی نووسینگەی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی ئێراق لە توز خۆرماتو
سەرچاوەیەکی ئاسایشی لە ستانی سەڵاحەدین ڕایگەیاند کەسانی نەناس ئەمرۆ (یەکشەممە) نووسینگەی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی ئێراقیان ئاگر داوە .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی " ئەلسومەریە نیوز" ئەو کەسانە دوای پەلامار بۆ سەر نووسینگەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ناوچەی " ئەلەعسکەری" لە شاری "تووز خۆرماتوو" هەڵاتوون .
ئیواڕەی شەممەیش ، ماڵی " نیز میعمار ئۆغلوو" نوێنەری تورکەمانی پەرلەمانی عێراق، کەوتە بەر هاوەن کە بوو بەهۆی بریندار بوونیی یەکێ لە منداڵەکانیی ئەم نوێنەری پەرلەمانی عێراق .
تووندو تیژییەکان لە شاری " تووز خۆرماتوو" لە رۆ ژانی ئەمدواییە کە ئالۆزی نێوان بەغدا وهەولێر ۆزرتربۆتەوە ، تاوی سەندووە ." تووزخۆرماتوو" پێکهاتووە لە دوو هۆزی کورد و تورکەمان و هەروەها دیکەی کەمایەتییەکان. دوای ئەوەی کە بەرپرسانی کوردی عێراق سەرەڕای نەیاریەتی تووندی نێو خۆیی و نێو دەوڵەتی کۆپرسی جیابوونەوە لەهەرێمی کوردستانیان لە ٢٥ سێپتەمبەر دا بەڕێوە برد، ئاۆزییەکان لە ناوچەکە زۆرتر بوونەتەوە .
پەرلەمانی عێراق ، بە زۆرینەی دەنگەکان دەوڵەتی ناوەندی ئەرکمەند کردووە لە کاردانەوە بە کۆپرسی یەک لایانە، هەموو بوراگەکانی سەرسنوورەکان و فرۆکە خانەکان و بیرە نەوتییەکان لە ناوچەکانی کێشە لەسەر لە چوار چێوەی دەستووری عێراق، بخاتە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیەوە .