بەرپرسانی کوردستانی عێراق داوای بەغدایان بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکانی کۆپرسی قەبووڵنەکردووە
بەرپرسانیی پارتە سەرەکییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق؛ لە کۆتایی دانیشتنی ئەمڕۆ یەکشەممەی خۆیان دا ، لە ستانی سلێمانی، داوای دەوڵەتی ناوەندی عێراق بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکانیی کۆپرسییان ڕەدکردۆتەوە .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا ، بە گێرانەوە لە کەناڵی "سکای نیوز" ، ئەم کۆبوونەوەیە بە ئامادە بوونی " فوئاد مەعسوم" سەرۆک کۆماری عێراق، " مەسعوود بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بەرپرسە پایەبەرزەکان و پارتەکانیی هەرێمی کوردستان پێکهات، بەڵام هێشتا بەیاننامەی فەرمی ئەو دانیشتنە بڵاو نەبۆتەوە .
بە گوێرەی وتەی سەرچاوەکانی نزیک لەم کۆبوونەوەیە، بەرپرسە کوردەکان سەرەکی ترین داوای دەوڵەتی ناوەندی عێراق کە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکانی کۆپرسییە کە بوو ، ڕەد کردووە .
" هێمەن هەورامی" ، یەکی لە بەرپرسانی کورد لە کۆتایی ئەم کۆبوونەوەیە وتی: بەرپرسانی کوردستان جاریکی تر پێشنیاری خۆیان بۆ چارە سەری ئاشتیانەی قەیرانەکە لەگەڵ بەغدا دووپات کردۆتەوە . بە وتەی هەورامی لەم کۆبوونەوەیە بڕیاریان گرت کە هیچکام لە دوو پارتی سەرەکی هەرێمی کوردستان بە تەنیایی لەگەڵ بەغدا وتوویژ نەکەن و هیچ پێشمەرجێکیش بۆ دەستپێکرانیی وتووێژەکان قەبووڵناکرێت .
هاوکاتیش،" نیچیروان بارزانی" سەرۆکی ئیدارەی خۆجێی هەرێمی کوردستان یش ڕایگەیاند: هەڵوەشێندرانیی ئەنجامەکانی کۆپرسی گونجاو نییە .
" فوئاد مەعسوم" سەرۆک کۆماری عێراق شەوی هەینی چوو بۆ سلێمانی لە هەرێمی کوردستانی ئەو وڵاتە تا لەگەڵ کاربەدەستانی هەرێمی کوردستانی عێراق دیدار بکات.
" حەیدەر عەبادی" سەرۆک وەزیرانی عێراق بەر لەو لە سەر نەیاریەتی خۆی لەگەڵ ئەنجامدرانیی هەر چەشنە وتووێژ لە نێوان بەغدا و هەولێر تا کاتی هەڵوەشێندرانیی تۆکمەی ئەنجامیی کۆپرسی نایاسایی جیابوونەوە لە کوردستانی عێراق جەختیکرد بوو.
دوا بە دوای بەڕێوە چوونی کۆپرسی جیابوونەوە لە هەرێمی کوردستانی عێراق (٢٥ سیپتەمبەری ٢٠١٧) لە سەر پێداگریی " مەسعوود بارزانی" سەرۆکی ئەم ناوچەیە، لەنیوان بەغدا و هەولێر دا ئالۆزی بەدی هاتووە.
مەرجی دەوڵەتی ناوەندی بەغدا بۆ وتوویژ لەگەڵ هەرێمی کوردستانی عێراق هەڵوەشێندرانیی ئەنجامی کۆپرسیی لە هەرێمی کوردستانی عێراقە .