وشدارییدانی نێچیرڤان بارزانی سەبارەت بە ناکۆکییە ناوخۆییەکان لە هەرێمی کوردستانی ئێراق
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق وتی: هەرگیز ڕێگە نادەین گرژیی بکەوێتە نێو کورد.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران(ئیسنا)؛ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق وێڕای شەرمەزارکردنی ڕووداوە توندوتیژەکانی رۆژی یەکشەممەی کوردستانی ئێراق، وتی: قەت ڕێگە نادەین توندوتیژی وگرژیی بکەوێتە نێو کوردەکان. ئەوە کردەیەکی ناڕەواو نایاساییە.
نێچیرڤان بارزانی لەسەر پەیجەکەی لە فەیسبووک نووسی: ئەگەر بسەلمێندرێ کەس دەستی بووە لەو ڕووداوانەدا، بەگوێرەی یاسا لەگەڵیدا هەڵس و کەوت دەکرێ و بەهیچ لەونێک ڕێگە نادەین توندوتیژی بێتەدی.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق هەروەها وتی: چارەسەریی قەیرانەکانی ئێستا، پرسێکی هاسان نییە بەڵام کردەی توندوتیژانەو ئەو ڕووداوانەی لەم دواییەدا ڕووی دا، بەقازانجمان نییە.
نێچیرڤان بارزانی هەروەها جەختی کرد: ژمارێک کەس لەناوخۆ و دەرەوەی وڵاتن کە نیازی ئاژاوەگێڕییان هەیە بەڵام دەبێ ئاگادار بن و بزانن یەکڕیزیی ئێمەی خەڵکی کوردستان زۆر بەهێزتر لەوەیە کە وەها کەسانێک بتوانن دووبەرەکیمان تێدا بنێنەوە.
ژمارێک خۆپێشاندەری تووڕە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە بەڕێوە چوونی دانیشتنی پەرلەمان بۆ گواستنەوەی دەسەڵات لە مەسعوود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق بۆ دەم و دەزگەی دادەوانی، یاسایی و کارگێڕیی پاش ڕاگەیێندرانی نوێ نەکرانەوەی خولی سەرۆکایەتییەکەی، هێرشیان کردەسەر بینای پەرلەمانی کوردستانی ئێراق.