دەسەڵاتەکانی بارزانی سبەی دابەش دەکرێن
یەک لە نوێنەرانی پەرلەمانی کوردستانی ئێراق ڕایگەیاند، دەسەڵاتەکانی مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق سبەی لەنێو سێ دەزگەدا دابەش دەکرێن.
بەگێڕانەوە لەماڵپەڕی هەواڵیی ئەلفەجر، ئۆمێد خۆشناو ، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکرات لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی ئێراق ڕایگەیاند، سێ دەزگەکە لە سبەی چوارشەممەوە دەسەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێم کە بەگوێڕەی یاسا لەنێوانیان دابەش بووە، دەیگرنەدەست و چالاکی خۆیان دەس پێ دەکەن.
خۆشناو وتی: بەسەرنجدان بەوەی کە خولی سەرۆکایەتی مەسعوود بارزانی سبەی کۆتایی پێ دێ یاسای هاوپێوەند بە دابەشکرانی دەسەڵاتەکانی لەنێو سێ دەزگەکە لە سبەی چوارشەممەوە جێ بەجێ دەکرێ.
ناوبراو جەختی کرد؛ خولی ئێستای پەرلەمان یەکەمی نۆڤمبەر کۆتایی پێ دێ و هەڵبژاردنە سەرانسەرییەکان هەشت مانگی دیکە بەڕێوە دەچێ.
رۆژی یەکشەممە مەسعوود بارزانی ڕایگەیاند؛ بەنیاز نییە خولی سەرۆکایەتییەکەی درێژ بکاتەوە و یان سەرلەنوێ خۆی بۆ سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کاندیدا بکاتەوەو بەپێی گەڵاڵەیەک، پەرلەمانی ئەو هەرێمەش دەسەڵاتەکانی لەنێو سێ دەزگەکە دابەش کرد.